پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

منداڵێک لەکاتی ئەنجامدانی یاری ڕۆبلۆکس
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێكی چارەسەری گرفتی منداڵان ڕایدەگەیەنێت، یاریی ڕۆبڵۆكس، كاریگەریی نەرێنی لەسەر لایەنی پەروەردەیی و دەروونیی منداڵان هەیە و لەڕووی كۆمەڵایەتی و ڕەوشتییەوە، سانسۆر نەكراوە.
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر داواكاریی بەشێك لە هاونیشتمانیان، تاوتوێی ڕاگرتنی یاریی ئەلیکترۆنیی ڕۆبڵۆكس دەكات، بەمەبەستی دوورخستنەوەی منداڵانی كوردستان لە زیانەكانی.
لێدوانی فەرمی: بەڕێز عەبدوڵڵا، پسپۆڕی چارەسەری گرفتی منداڵان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لایەنی نەرێنیی یاریی ئەلیكترۆنیی ڕۆبڵۆكس ئەوەیە؛ هیچ فلتەر و سانسۆرێك لەسەر بەكارهێنانی ئاپەكە نییە و هەموو تەمەنێكی جیاواز دەتوانن بەكاریبهێنن.
لەپاڵ ئەوەشدا، چەندین گرفتی كۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ بەكارهێنەرانی دروستكردووە، لەوانە: ئاڵوودەبوون بە بەكارهێنانی پرۆگرامەكە، زیانی ئابووری بەهۆی كڕینی بەڵانس بۆ بەشداریكردن لە لیڤیڵەكانی یارییەكە، گێچەڵ پێكردنی منداڵان لەڕێگای چاتەوە، هەڕەشەكردن، زیادبوونی هەستی توندوتیژی، ئاشنابوون بە ڕەفتاری سێكسوالێتی لە تەمەنی خوار پێگەیشتن، هاندانی هاوڕەگەزبازی و چەندین كاریگەریی نێگەتیڤی دیكە.
باكگراوند: ڕۆبڵۆکس یارییەکی ئۆنلاینە، سەدان ملیۆن بەکارهێنەری لە سەرتاسەری جیهان هەیە و بەشێکی زۆریان منداڵن، لە ماوەی ڕابردوودا یارییەکە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە لەسەر ئەوەی هیچ ڕێکارێکی تایبەتی بۆ پاراستنی منداڵان نەبووە، ئەمە ناڕەزایەتیی دەیان هەزار خێزانی لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا هێناوە و لە چەند وڵاتێكیش یارییەكە قەدەغە كراوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە کارەبای کیێڤ دەبڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات