قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە

شەیری بکە لە:
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە

دیمەنی کارکردن لە قیرتاوکردنی ڕێگاکە

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ، قۆناغی كۆتایی قیرتاوكردنی ڕێگای نێوان سەنگاو - دەربەندیخان جێبەجێ دەكات، بە تەواوبوونی دەیان گوندی سنووری هەردوو قەزای چەمچەماڵ و دەربەندیخان لێی سوودمەند دەبن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێگای نێوان سەنگاو - دەربەندیخان درێژییەكەی 18 كیلۆمەترە، قیرتاوكردن و چاككردنەوەی ڕێگاكە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێت، تاكو ئێستاش سێ قۆناغی پڕۆژەكە كە مەودای 15 كیلۆمەترە، تەواو بووە و قۆناغی كۆتایی كە درێژییەكەی سێ كیلۆمەترە دەست بە جێبەجێكردنی كراوە.

زانیاریی زیاتر: قۆناغی كۆتایی قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان یەكێكە لە ڕێگا گرنگەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان كە هەردوو قەزای دەربەندیخان و چەمچەماڵ بەیەكەوە دەبەستێتەوە، بەتەواوبوونی ژمارەیەك گوندی ئەو سنوورە لێی سوودمەند دەبن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ