ژنە دیپلۆماتکارێکی عێراقی لە ئوردن بە دزینی کەلوپەلی هۆتێلێک تۆمەتبار دەکرێت
- هەواڵ
- 10 تشرینی یەکەم

زەینەب عوقلە عەبد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دیپلۆماتکارێکی عێراقی بە دزینی چەند خاولیەک و کوپی چای و کاتژمێر و کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن لە یەکێک لە هۆتێلەکانی وڵاتی ئوردن تۆمەتبار دەکرێت، ئیدارەی هۆتێلەکە داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەن کە کەلوپەلەکایان بۆ بگەڕێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەڵگەنامەیەک کە میدیاکان دەستیان کەوتووە، خانمە دیپلۆماتکارێکی عێراقی بە ناوی زەینەب عوقلە عەبد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تۆمەتبار کراوە بە دزینی چەند پێداویستییەکی ژوورەکەی لە هۆتێلی فێرمۆنت عەممان لە پایتەختی ئوردن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، کارمەندانی هۆتێلەکە لە کاتی جێهێشتنی هۆتێلەکەدا گومانیان لەو دوو جانتایەی خانمە دیپلۆماتکارەکە هەبووە کە زەنگی ئاگادارکەرەوەیان لێداوە. کاتێک داوای پشکنینی جانتاکانیان لێکردووە، خانمە دیپلۆماتکارەکە بە تووڕەیی وەڵامی داونەتەوە و هاواری بەسەردا کردوون، بە بیانووی ئەوەی کە دیپلۆماتکارە و ئەمەش لەگەڵ ناوبانگی عێراقدا ناگونجێت. کارمەندانی هۆتێلەکەش ناچار بوون ڕێگەی پێبدەن بڕوات.
دوای ڕۆیشتنی، بۆیان دەرکەوتووە کە هەندێک کەلوپەل لە ژوورەکەیدا دیارنەماون، لەوانە شەش خاولی دەموچاو، دوو خاولی حەمام، کاتژمێرێک، چەند گڵاسێک و کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنێک.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هۆتێلی فێرمۆنت عەممان سکاڵایەکی پێشکەش بە باڵیۆزخانەی عێراق لە عەممان کردووە. باڵیۆزخانەی عێراقیش بە نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی باڵیۆز عومەر بەرزنجی لەسەرە و لە 5ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەرچووە، ئاراستەی نووسینگەی بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری کارگێڕی و هونەری کردووە.
ئەمەش بزانە: ئیدارەی هۆتێلەکە داوا لە عێراق دەکات کە ئەم کەلوپەلانە بگەڕێننەوە.
نووسراوی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن بە زمانی عەرەبی:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




