
مریشکی سپی لە کێڵگە پەلەوەرییەکان
ئاڤا نیوز
دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئێران، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قەدەغەی هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر و باڵندەی لەئێرانەوە ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئێران تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تووشبوونی بە ئەنفلۆنزای باڵندە ئاشکرا کرد، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕێگەی فەرمانگەی ڤێتێرنەرییەوە، قەدەغەی هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر و باڵندە (زیندوو و بەستوو)، هێلکە، باڵندەی کێوی و باڵندەی جوانکاری و هەر بەرهەمێکی دیکەی پەلەوەری لە ئێرانەوە ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: تامر خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڤێتێرنەری ڕایگەیاند: سەرجەم نەخۆشخانە ڤێتێرنەرییەکانی پارێزگاکان ڕاسپێردراون کە بەرزترین ئاستی چاودێری و بەدواداچوون لە کێڵگە پەلەوەرییەکان، پەلەوەرداریی ناوماڵ و بازاڕەکانی باڵندە بگرنەبەر.
زانیاریی زیاتر: خەفاجی داوای لە تیمەکانی ڤێتێرنەریی کرد، لەئەگەری هەر حاڵەتێکی گوماناوی تووشبوون یان مرداربوونەوەی پەلەوەر دەستبەجێ نموونەکە بۆ تاقیگە ناوەندییەکان ڕەوانەبکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەهۆکارەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





