
خۆپیشاندان دژی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری داواکاری گشتیی ئیزمیر، تونج سۆیەر، سەرۆک شارەوانی پێشووی ئیزمیر و 120 ئەندامی دیکەی سەر بە جەهەپە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەرکران.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپەراسیۆنی (شەفەق)ـی لە کاتژمێر 5:30ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە پارێزگای ئیزمیری ئەو وڵاتە دەستپێکرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەریەک لە تونج، سۆیەر، سەرۆک شارەوانی پێشووی ئیزمیر، شینۆل ئەسلان ئۆغلو، پارێزگاری ئیزمیر لەگەڵ 120 ئەندامی دیکەی سەر بە جەهەپە دەستبەسەرکران.
لێدوانی فەرمی: مورات بەکان، جێگری سەرۆکی جەهەپە لە ئێکس ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەرەبەیان، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەندامانی جەهەپە ڕۆژمان کردەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە سیاسییە و بەمەبەست ڕێکخراوە.
کاردانەوەکان: وەک هەڵوێستێک دژی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی ئەندامەکانیان، سەرۆک و ئەندامانی جەهەپە بەرەو ئیزمیر بەڕێکەوتن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: تولای هاتیمئۆغلولەری، هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت: ئەم ئۆپەراسیۆنانە کە بەمەبەستی ئارەزوومەندانە ئەنجام دەدرێن، بە شێوەیەکی جددی سێبەریان بەسەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ ئاشتی و دیموکراسی و سەروەری یاسا دانا. دەشڵێت "پێویستە بە زووترین کات واز لە کەمتەرخەمی چارەسەرکردنی شەڕە سیاسییەکان لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە بهێنرێت".
باکگراوند: جەهەپە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا، بەم دواییانە گرژییەکانی لەگەڵ دەسەڵات زیاتر بووە، بە تایبەت دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆک شارەوانی ئیستەنبووڵ و 100 ئەندامی دیکەی جەهەپە لەو شارە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






