گەنجێکی کورد بەشێوەیەکی جیاواز سەگە بێلانەکان لە گەرمای هاوین ڕزگار دەکات
- کوردستان
- 1 تەممووز

گەنجێکی کورد بەخۆبەخشانە خواردن و ئاوی سارد بۆ سەگی بێلانە دابین دەکات
ئاڤا نیوز
گەنجێکی کورد لە هەولێر بە دابینکردنی خواردن و دانانی سەهۆڵ بۆ سەگە بێلانەکان، سەرنجی جیهان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و گرتە ڤیدیۆکانی دەبنە ترێندی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ساڵە گەنجێکی شاری هەولێر خۆبەخشانە خواردن بۆ سەدان سەگی بێڵانە لە دەوروبەری هەولێر دابین دەکات، چوار مانگە کارەکانی بە شێوەی ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، بە جۆرێک هاونیشتمانیان و خەڵکی دەیان وڵاتی جیاواز کارەکەی بەرز دەنرخێنن، هەروەها لە چەندین وڵاتەوە ئامادەییان نیشانداوە کە هاوکاریی بکەن.
لێدوانی فەرمی: نووری گەردی، ئەو گەنجە خۆبەخشە بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ نزیکەی 400 بۆ 500 کیلۆ گۆشت بۆ نزیکەی 700 سەگ لە دەورووبەری هەولێر دەبات و تەواوی خەرجییەکەی لە ئەستۆ دەگرێت، جاروباریش هاوڕێکانی هاوکاریی دەکەن، بەڵام خەرجییە زۆرەکەی لەسەر خۆیەتی و هیچ ڕێکخراو و دەزگایەکیش پاڵپشتیی ناکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نووری گەردی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤیدیۆیەکی لە ئینستاگرامە تایبەتەکەی بڵاوکردەوە، لە کەشێکی تەواو گەرمدا چەند قاڵبێکی سەهۆڵ بۆ سەگە بیڵانەکان دەبات و دەنگدانەوەیەکی زۆری دەبێت، بە جۆرێک ملیۆنان بینەری هەیە و نزیکەی 200 هەزار جار لایک کراوە، دەیان هەزار جاریش لەلایەن خەڵکەوە بڵاوکراوەتە، جگە لەمەش دەیان کەس لە ئەوروپا، ئەمریکا، کەنەدا و ئوسترالیا، کۆریای باشوور و چەند وڵاتێکی دیکە پەیوەندییان پێوە کردووە و ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەوەی هاوکاریی بکەن.
بۆچی گرنگە: ئەم گەنجە خۆبەخشە دەڵێت: بە هۆی گەرماوە ئاو بە خێرایی گەرم دەبێت، بۆیە بیرم لەوە کردەوە سەهۆڵ بۆ سەگەکان ببەم تاوەکو چەند کاتژمێرێک بمێنێتەوە و سوودی هەبێت بۆیان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەو گەنجە جگە لەوەی خواردن بۆ سەگە بێلانەکان دابین دەکات، لە ساڵی 2019ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 سەگی بێڵانەی چارەسەر کردووە کە تووشی چەندین نەخۆشیی بوون، داواش دەکات هاووڵاتیان مامەڵەیەکی گونجاو لەگەڵ سەگە بێلانەکان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات