ئیسرائیل باڵەخانەی پێنج قوتابخانەی "پڕ لە ئاوارە" لە غەززە بۆردوومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 تەممووز

دیمەنی دووکەڵی دوای بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە پێنج قوتابخانە کە ئاوارەکانی کەرتەکە بەهۆی جەنگەوە پەنایان بۆ بردووە و تێیدا دەژین، بۆردوومان کرد.
وێنە گەورەکە: نزیکەی سێ ساڵە جەنگ لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەستی پێکردووە، سەرەڕای ئاگربەستی کاتی، بەڵام تاوەکو ئێستا جەنگەکە كۆتایی نەهاتووە و ڕۆژانە دەیان هاووڵاتیی غەززە بە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیل دەکوژرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە، نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەززە ڕایگەیاند: لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا پێنج قوتابخانە کە ئاوارەیان تێدایە لە باکووری غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی فریاگوزاریی و كارپێكردنی ئاوارەكانی فەلەستین (ئۆنروا) ڕایگەیاند: برسێتی وەک چەک لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەکاردەهێنرێت، بەهۆی کەمی خواردن و ئاوی خواردنەوەی پێویست، خەڵکێکی زۆر لە شەقامەکان لەهۆش خۆیان دەچن و ڕێکخراوەکە جەختی کردەوە "پێویستە بەپەلە یارمەتییەکان بە شێوەیەکی سەلامەت بۆ غەززە لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندا بنێردرێت".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: مەڕوان هومس، بەرپرسی نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند؛ زۆربەی ئەو بریندارانەی کە دەگەنە نەخۆشخانەکان کە لەلایەن ئسیرائیلەوە دەکرێنە ئامانج بەشی سەرەوەی لەشیان پێکراوە، زۆر حاڵەتی هەوکردنی پەردەی مێشک لەنێو منداڵاندا تۆمارکراوە و لە کەرتەکە بڵاوبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
18 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت






