
ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان ماوەی 11 ساڵە لە هەرێمی کوردستان دەژی، لە ڕۆژانی ڕابردوو گەڕاوەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لەلایەن ئاسایشی گشتیی ڕۆژئاواوە دەستگیر کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجەکە ناوی ڕامان عەبدولسەلام حەسۆیە، ڕۆژی سێشەممە 1ـی تەممووزی 2025 لەگەڵ کوڕە شەش ساڵانەکەی لەڕێگەی دەروازەی سێمێلکاوە گەڕاوەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لەلایەن ئاسایشی گشتیی ئەوێوە دەستگیرا کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەسمەهان داود، دایکی ڕامان بە ئاڤای ڕاگەیاند: کوڕەکەم ویستویەتی بگەڕێتەوە نێو کەسوکارەکەمان لە ڕۆژئاوا، بەڵام لە دەروازەکە پێی گوتراوە تۆ داوا کراویت و لێکۆڵینەوەت لەگەڵ دەکەین، دواتر ڕەوانەی ڕمێلان کراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە، مۆبایل و پێداویستییەکانیان لێی سەندووە و پێی گوتراوە، لەبەر کوڕە بچووکەکەت ئەمشەو ئازادت دەکەین، بەڵام دەبێت سبەی سەردانمان بکەیتەوە.
دایکی ڕامان دەڵێت: کاتژمێر 10ـی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ڕامان لەگەڵ خاڵی سەردانی ئاسایشی گشتیی ڕۆژئاوایان کردووە لە عامودێ، تاوەکو کاتژمێر 12 ڵێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە، دواتر بە خاڵی گوتراوە تۆ بڕۆ بۆ ماڵەوە کە ڵێکۆڵینەوەکانمان تەواو بوو، ئازادی دەکەین.
بە وتەی دایکی ڕامان عەبدولسەلام، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە کورەکەی ڕەوانەی ئاسایشی گشتیی کراوە لە قامیشلۆ، "بۆیە سەلامەتی کوڕەکەم لەسەر دەسەڵاتدارانی ئەوێیە."
"ئەوەی زانیومانە، کوڕەکەم لەسەر ڕاوبۆچوونەکانی دەستگیر کراوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەیسبووک لەسەر ڕەوشی ڕۆژئاوای هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
7 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم





