
دیمەنێکی شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لەوەی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشێكی ڕێگەی سەرەكیی سلێمانی - عەربەت نۆژەن دەكرێتەوە و ڕێگەی جێگرەوە بەكاربهێنن.
وێنە گەورەكە: لە درێژەی كارو پرۆژەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ ڕێكخستنی ڕێگاوبانەكانی سنووری پارێزگاكە، پرۆژەی ڕێكخستنەوەی شەقامەكان دەستیپێكردووە و لەو چوارچێوەیەشدا ڕێگەی سلێمانی-عەربەت نۆژەن دەكرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-7-2025 بڵاویكردووەتەوە، ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی كاركردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكیی سلێمانی - عەربەت، تیمەكانی شارەوانی لەڕۆژی شەممە 5-7-2025، هەڵدەستن بەكاری كڕاندن و ڕاستكردنی ڕووی شەقامەكە لە یەكتربڕی فلكەی قەرەداغەوە تا بازگەی عەربەت-سلێمانی، دواتریش قیرتاوكردنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارەوانی سلێمانی داوای لە شۆفێران كردووە، تا تەواوبوونی كاری نۆژەنكردنەوەكە، ئەو شەقامانەی وەك جێگرەوە دیاریدەكرێن، بەكاربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






