بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: 75%ـی بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی دەرەوە دەکرێت
- کوردستان
- 4 تەممووز

دیمەنی سەوزە و میوە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هاوینی ئەمساڵ بەشێک لە سەوزە و میوەکان نرخییان هەرزان بووە، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، هۆکاری هەرزان بوون دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ڕێژەی چاندن، ئەو بەرهەمەی هەیە تەنیا 25% لە ناوخۆ ساغدەکرێتەوە، ئەوەی دیکە هەناردەی دەرەوە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی زۆری ڕێژەی بەرهەم، ساڵانە بەشێک لە سەوزە و میوەی ناوخۆیی لە بازاڕ دا نرخیان هەرزان دەبێت و بەشێک لە جووتیاران دووچاری زەرەر دەبن.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، مانگی حەوت لووتکەی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیییە. هۆکاری هەرزانی نرخی تەماتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ساڵی پار تەماتە کەم بوو، کیلۆی گەیشتە هەزار دینار و سندوقێک تەماتە گەیشتە نزیکی 10 هەزار دینار، ئەمساڵ جووتیارێکی زۆر ڕووی لە چاندنی تەماتە کرد. بۆیە ئێستا سندوقی تەماتە گەیشتووەتە هەزار دینار و بەرهەمەکە زۆر زۆرە، ساڵی داهاتوو نرخی تەماتە گران دەبێ لەبەرئەوەی ئەو جووتیارەی زەرەری کردووە ساڵی داهاتوو بەڕێژەیەکی کەم دەیچێنێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، پلانی ساڵانەی کشتوکاڵیمان هەیە، بەڵام ڕووبەر و بەرهەممان لە پێداویستییەکانمان زیاترە، ئێمە جووتیار ناچار ناکەین چی بچێنێت. بەرهەمەکانمان 25% پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە و ڕێژەی 75% دەچێتە دەرەوە، جووتیارمان هەیە تەماتە و پەتاتە بۆ کارگەکانی بەغدا دەنێرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە پارێزگای هەولێر ڕۆژانە 300 پشتگیری دەدرێتە بازرگانان بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی جووتیاران. لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 25 هەزار پشتگیری بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر کراوە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات