لە کفری لەنێوان پێشمەرگە و هێزێکی عێراقی چی ڕووی دا؟ ئاڤا وەردەکارییەکەی بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 4 تەممووز

دیمەنی قەزای کفری
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ تیمێکی وەزارەتی نەوتی عێراق و هێزێکی عێراقی چوونەتە سەر کێڵگەی نەوتی قەمەر، قایمقامی کفری دەڵێت “لەلایەن پۆلیسی نەوت و گاز و هێزی پێشمەرگە رێگریان لێکراوە.
لێدوانی فەرمی: ساهیر عەلی، قایمقامی کفری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی، دوو ئەندازیار بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی هاتوونەتە کێڵگەی نەوتی قەمەر، لەلایەن پۆلیسی نەوت و گازەوە پێیان وتراوە سەردانیکردنی ئەم کێڵگە نەوتییە قەدەغەیە، چونکە پێشووتریش کێشەی لەسەر هەبووە، بۆیە هیچ کەسێک بۆی نییە بێتە ئێرە، دەتوانن بگەڕێنەوە و ڕێگەپێدانمان بۆ بهێنن".
لەلایەکی دیکەوە: ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کێڵگەی نەوتی قەمەر دەکەوێتە بەرامبەر ناحییەی جەبارە، نزیک گوندی سەید خەڵەف سنووری ناحیەی کوڵەجۆ، ئەمڕۆ فەوجی پێنجی پێشمەرگە رێگربوون لەوەی هێزی عێراق بێن و کێڵگەکە داگیر بکەن، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان سوپای عێراق بەنیازە سبەی شەممە بێن بەشێوەیەکی فراوانتر دەست بەسەر ئەو شوێنەدا بگرن.
هاوکات محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی پارتی لە کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هێزێکی عێراقی چوونەتە سەر کێڵگەی نەوتی قەمەر لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ، بەڵام ڕێگریان لێکراوە و کشاونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
د. ئامانج مەحموود: هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نامێنێت
- تەندروستی
- 48 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی تەندروستی لە چاکسازییەکان ئەنجام دەدرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داهێنانێکی نوێ؛ زانایان هەویری ددان لە خوری مەڕ بەرهەم دەهێنن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک فەرمانبەری دیکەی ئاکرێ ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەردەچێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
د. ئامانج مەحموود: هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نامێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: کۆبوونەوەکەی تەیف سامی و شاندی کوردستان ئەرێنی بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی مووچە