هاتووچۆی سلێمانی: ڕێگە بە ماتۆرسکیلی چوار تایە نادەین لە شەقامەکان هاتووچۆ بکات
- کوردستان
- 5 تەممووز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی مەرجەکانی تۆمارکردنی ماتۆرسکیل لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: ڕێگە نادەین ماتۆرسکیلی چوار تایە لە شەقامەکان هاتووچۆ بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 5-7-2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی مەرجەکانی تۆمارکردنی ماتۆرسکیلی دوو تایە و چوار تایە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاودەکاتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: مەرجە ماتۆرسکیلەکان بەشێوەیەكی فەرمی لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە هاوردە کرابن و قەبارەی لە (CC135) كەمتر نەبێت.
- لە جۆرەكانی دوو تایە بێت، لە پشكنینی كوالێتی كۆنترۆڵی خاڵە سنوورییەكان پەسەند كرابێت و مەنەفێستی لەگەڵ بێت، مۆدێلی ساڵ (سفر کیلۆمەتر) و دوو مۆدێل كەمتر لە مۆدێلی ساڵ بێت.
- دوای ئامادەكردنی بەڵگەنامەكان و گرێبەستی ئەلیكترۆنی لە یەكێك لە تاقیگەكان پشكنینی بەڕادی بۆ دەكرێت، دواتر لەلای عەریزەنووسەكان عەریزەی تۆماركردنی ماتۆڕسكیلەكەی دەنووسێت، هەر لەهەمان شوێن كارمەندی بەشی ئایتی مەنەفێستەكە پەسەند دەكات و دواتر كارمەندی بەشی یاسا گرێبەستی ئەلیكترۆنی پەسەند دەكات.
دواتر سەردانی بەشی هونەری هۆبەی (تۆماری یەكەم جار) دەكات، دوای ئەنجامدانی ڕێكارەكان، وردبینی بۆ مامەڵەكەی دەكرێت و دوای ئەوەی لە مامەڵەكەی هیچ كێشەیەك نەبوو، ئەوا سەردانی هۆبەی تابلۆكان دەكات و تابلۆی ژمارە كاتییەكانی لێ وەردەگیرێت، تابلۆی نوێ وەردەگرێت و هەر لە هۆبەی تۆماری یەكەم جار ساڵانەكەی وەردەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماتۆرسكیلی چوار تایە (پۆلارایسOFF ROAD) بە ژمارەی كشتوكاڵی تۆمار دەكرێت، بە مەرجێك بەپێی ڕێنماییەكان هاوردە كرابێت و ڕێگە نادرێت لەسەر شەقامەكان هاتووچۆ بكەن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






