
کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە کۆببنەوە.
وینە گەورەکە: دوای بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە ڕۆژی 12ـی ئایاری 2025، ئێستا چاوەکان لەسەر تورکیا و هەنگاوەکانی ئەو وڵاتەن لە بەرامبەر ئەو پرسە، هەروەها لە دوای کۆنگرەی 12ـی پەکەکەوە، ئەمە دووەم جارە شاندی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان دەکات و لە نزیکەوە دیدارییان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە ' پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور، میدحەت سانجار، سەردانی زیندانی ئیمرالی بکەن بۆ چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پێشنیی دەکرێت سەردانەکە پەیوەندیی هەبێت بەو پەیامە کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاویبکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانەی شاندی ئیمرالی لەکاتێکدایە ڕۆژی 10 تا 12ی تەممووز، 25 تاوەکو 30چەکداری پەکەکە لە ناوچەیەکی سەر بە شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکی تایبەت دا چەک و کەرەستەی سەربازی و ئامێری ئەلیکترۆنی لە ناوچەیەک کۆ بکەنەوە، ئەمەش وەکو نیشاندانی نییەتێکی جددییە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
ئەمەش بزانە: پێشتر بڕیاربوو کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و سەرۆککۆماری تورکیا بکرێت دواتر شاندەکە سەردانی ئیمرالی بکەن، بەڵام ئێستا کاتی سەردانەکە پێشخراوە و پێشتر لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە، بڕیار وایە دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیێنراوێكیان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە





