سەرۆک بارزانی و مەحموود مەشهەدانی: بەزووترین کات کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت
- هەواڵ
- 6 تەممووز

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەخت دەکەنەوە، کە نابێت بە هیچ شێوەیەک قووتی خەڵكی کوردستان تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی 6ـی 7ـی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد. بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان، بارودۆخی سیاسی عێراق، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا و، جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارەسەر بکرێن، هاوکات بە هیچ شێوەیەکیش قووتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم نەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و مەشهەدانی جەخت کرایەوە لەوەی بە زووترین کات کێشەی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاستکردنەوەی هەڵە و کەموکوڕییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





