ئاڤا نیوز
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بەتۆمەتی "هەڕەشەکردن" لە دوو ئەفسەر و بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: عەمید عەباس قادر، جێگری بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک کە لەسەر پشکی پێکهاتەی تورکمان ئەو پۆستەی وەرگرتووە، کێشەی لەگەڵ دوو ئەفسەری پۆلیس هەبووە و بە سیمکارتی تۆمارنەکراو (علوج) هەڕەشەی لێکردوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو دوو ئەفسەرە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق سکاڵا تۆمار دەکەن و دەڵێن هەڕەشەیان لێکراوە و کێشەیان لەگەڵ عەمید عەباسدا هەیە، دواتریش دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەدا دەکەن و بۆیان دەردەکەوێت عەمید عەباس هەڕەشەکەی کردووە، بۆیەش دەستگیری دەکەن.
زانیاریی پەیامنێر: سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە کەرکووک بە دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "عەمید عەباس بەپێی ماددەی 433 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیر کراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد






