
کارمەندێکی دەزگای مین سەرقاڵی پاککردنەوەی کێڵگەیەکی مینە
ئاڤا نیوز
ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی مین زیادی کردووە، بەجۆرێک تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 24 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشەکانی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بۆ سەر خەبات و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و شەڕی عێراق - ئێران و شەڕی تیرۆرستانی داعش، مەزەندە دەکرێت مین و تەقەمەنی لە 776 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی هەرێمی کوردستان چێنرابێت، لە ساڵی 1992 ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 72%ـی ئەو ڕووبەرەی بە مین و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوو داپۆشرابوو، پاککراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە دەیان هاونیشتمانی لەو ناوچانەی مینڕێژکراون، بریندار دەبن یان گیان لەدەست دەدەن.
لێدوانی فەرمی: عەلی میران، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی لە دەزگای گشتیی کاروباری مین بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمساڵ 24 کەس بەر مین و تەقەمەنی کەوتوون، ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی عەلی میران هۆکاری زیاد بوونی ژمارەی بریندار و گیانلەدەستدان بە مین دەگەرێتەوە بۆ:
- نەبوونی نەخشەی ناوچە مینڕێژکراوەکان.
- هەڵکەوتەی تۆپۆگرافی هەرێمی کوردستان.
- چوونی هاونیشتمانیان بۆ ناوچە مینڕێژکراوەکان بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە.
ئەمەش بزانە: تا ئێستا 13 هەزار و 609 کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی مین و تەقەمەنی بریندار بوون یان گیانیان لەدەست داوە، بەجۆرێک لەو ژمارەیە زیاتر لە هەشت هەزار کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





