لە شارەوانییەکانی دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت
- هەواڵ
- 9 تەممووز

ئاڤانیوز
بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سنووری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر کە 37 سەرۆکایەتی شارەوانی قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە خۆدەگرێت، ڕێکار و ئامادەکارییەکان بۆ دابەش کردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری زۆربەی ئەو شارەوانەیانە تەواو کراون.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤامیدیای گوت، هەفتەی داهاتوو دەست بە تیروپشک دەکەین بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، بۆ ئەم مەبەستە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر 18 نەخشەی کەرتی پەسەند کراون کە 34 هەزار پارچە زەوییان لەخۆگرتووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی مەریوان حاکم هادی، لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی داهاتوو نزیکەی هەشت هەزار پارچە زەوی دیکە ئامادە دەکرێن، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لەو سنوورە شایستەن و مەرج و پێوەرکانی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە پارچەیەک زەوییان پێبدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا هەڵوەشانەوە
- ژینگە
- 33 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا هەڵوەشانەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی و شەرع ڕێککەوتن واژۆ دەکەن






