ئاڤا نیوز
مەحموود ئاغا، سەرۆکی هۆزی هەرکی لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت: پێویستە ڕێگە لەو کەسانە بگرین کە دەیانەویت ململانێ و پشێوی لە ناوچەکەدا دروست بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەسەر کێشەی زەوی و زار گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵە لە سنووری قەزای خەبات ڕوویدا، ئێوارەی دوێنێ هێزێکی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی چەند کەسێک لە هەولێرەوە ڕەوانەی گوندی گردەڕەشە لە سنووری قەزای خەبات کرا، لەكاتی گەیشتنی هێزەکە لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە ڕێگرییان لێکرا.
لێدوانی فەرمی: مەحموود ئاغا، سەرۆکی هۆزی هەرکی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو کێشەیە لە قەبارەی خۆی گەورەتر کراوە، کەسانێک دەستوەردانیان کردووە و گەیشتووەتە قۆناغێک کە خەڵکێک تێیدا زەرەرمەند بووە، بۆیە پێویستە ڕێگە لەو کەسانە بگرین و نەهێڵین کێشەکە بۆ بەرژەوەندیی کەسی و سیاسیی بەکاربهێرێت، کێشەکەش لەسەر بنەمای یاسایی چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی هۆزی هەرکی لەڕێگەی ئاڤاوە ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە وەک هۆزی هەرکی دەیان شەهیدمان بۆ کوردستان داوە و دژایەتیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەین، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵین تا بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت، کەسی دیکە زەرەرمەند نەبێت.
٠ نامانەوێت هیچ کەسێک ببێتە قوربانی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکی سیاسی و کەسی، بۆیە ڕێگە لەو کەسانە دەگرین کە بە دوای دەرفەتێکدا دەگەڕین تا ململانێ و پشێوی لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە دروست، هەورەها شێوازی جێبەجێکردنی کێشەکەمان داوەتە دەستی یاسا، بۆ چارەسەرکردنیشی لیژنەی لەسەر پێکهێنراوە.
٠ هۆزەکانی هەرکی و گۆران هیچ کێشە و دوژمندارێتییان نییە، بابەتەکە لە نێوان دوو گوندە، بۆیە دەبێت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ڕێککاری یاسایی چارەسەر بکرێت.
٠ داوا دەکەین کەسایەتی، گەنج و لاوانی هۆزەکەمان دان بە خۆیاندا بگرن، هەوڵبدەن پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بکەن، منیش بەردەوام لەسەر هێلم لەگەڵیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






