
هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری لازقیە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق 20 تیمی ئاگرکوژێنەوەی پسپۆڕ و تانکەری ئاو ڕەوانەی سووریا دەکات، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی چەند ڕۆژێکە پارێزگای لازقیەی گرتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 3-7-2025 ـەوە پارێزگای لازقیەی سووریا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ئاگرکەوتنەوە بووەتەوە، سەرەتا لە ناوچەکانی جەبەل تورکمان، بەیەت قەسیر و زەغرین دەستیپێکرد و دواتر بۆ چەندین ناوچەی دیکە تەشەنەی کرد.
لێدوانی فەرمی: نەواس سەباح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی عێراق، ڕایگەیاند: بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی پارێزگای لازقیە، 20 تیمی ئاگرکوژێنەوە بەرەو سووریا بەڕێکەوتن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕائید ساڵح، وەزیری باری نائاسایی و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە سووریا، ئاشکرایکرد، عێراق 10 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و 10 تانکەری دابینکردنی ئاو بەتیمێکی پسپۆری ئاگرکوژێنەوە بۆ بەشداریکردن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکانی لازقیە ناردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





