
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات، هاوکات بەشێک لە لایەنە سوننی و شیعییەکانیش بەشداریی دانیشتنەکانی داهاتوو ناکەن.
وێنە گەورەکە: ئەم وەرزە، دوایین وەرزی یاسادانانی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە، بۆیەش چاوەکان لەسەر تێپەڕاندنی چەند یاسایەکی گرنگن، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش باوەڕیان وایە بەهۆی ئەوەی عێراق چووەتەناو دۆخی هەڵبژاردنەوە، ئەم خولەی پەرلەمان ناتوانێت هیچ یاسایەکی گرنگ دەربکات.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات، ئەمیش وەک هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر نەناردنی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمە نەبووەتە بڕیار.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: ناچینە کۆبوونەوەی پەرلەمان و بەشدار نابین.
لە هەمان کاتدا: هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاتوون بۆ ئەوەی بەشداری لە دانیشتنەکە بکەن. فراکسیۆنی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەن بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە و کۆبوونەوەکانی داهاتوو تاوەکو یەکلاکردنەوەی کێشەکان. نەوەی نوێش بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە ئەوان بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە سەربارەت بە لایەنە شیعییەکان و سوننەکان، سوننەکان بەهۆی تێنەپەڕاندنی بەشێک لە یاساکان دەمێکە دانیشتنەکانیان بایکۆت کردووە. لایەنە شیعییەکانیش ئێستا بەسەر چەند بەرەیەک دابەشبوونە، ئەو بەرەیەی کە خۆی وەک بەرەی سەربەخۆ ناساندووە بڕیاریانداوە بەشداری دانیشتنەکان نەکەن، هۆکارەکەش بۆ هێنانەوەی پرۆژەی یاسای خۆر عەبدوڵڵایە کە نیگەرانی بۆ ئەوان دروست کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی کاروباری پەرلەمان، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 12ی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانانی ساڵی چوارەمدا، لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ، ئەنجام بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





