ئاگرکەوتنەوەکانی لازقیە دەروازەیەکی گرنگی نێوان سووریا و تورکیا دادەخات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 تەممووز

دەروازەی سنووری کەسەب
ئاڤا نیوز
سووریا داخرانی دەروازەی سنووریی "کەسەب"ی لەگەڵ تورکیا بە شێوەیەکی کاتی ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامیی ئەو ئاگرە بەرفراوانانە گەڕاندەوە کە لە چیاکانی کەناراوی ئەو وڵاتە کەوتوونەتەوە و مەترسیی نزیکبوونەوەیان لە ناوچە سنوورییەکان دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی 10 ڕۆژ ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە کەناراوییەکانی لازقییە دەستی پێکردووە، ئەمەش وایکرد کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، سووریا بە فەرمی داوای هاوکاری لە یەکێتیی ئەوروپا بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
لێدوانی فەرمی: مازن عەلوش، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە دەستەی گشتیی دەروازە وشکانی و دەریاییەکانی سووریا، لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاند: "داخستنەکە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران".
چی ڕوودەدات: زیاتر لە 150 تیمی بەرگریی شارستانی و ئاگرکوژێنەوەی سووریا، شانبەشانی چەندین تیمی خۆبەخش، بە پشتیوانیی 300 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و دەیان ئۆتۆمبێلی دیکەی لۆجستی، سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
کێ بەشدارە: بەهۆی بەرفراوانیی ئاگرەکەوە، هەماهەنگییەکی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی زەمینی لە وڵاتانی تورکیا، ئوردن و عێراق گەیشتوونەتە ناوچەکە. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بەرگریی شارستانیی عێراق ناردنی 20 تیمی پشتڕاست کردەوە. هاوکات، 16 فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە لە سووریا، تورکیا، ئوردن و لوبنانەوە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکاندا دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، سووریا داوای هاوکاریی لە یەکێتیی ئەوروپا کردبوو بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەی کە لە گوندەوارەکانی لازقییە لە کەناراوەکانی سووریا لە 3ـی ئەم مانگەوە، کەوتوونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






