دیمەنی شەقامێک - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە 16 هەزار هێمای هاتووچۆ لەسەر شەقامی شار و شارۆچکەکانی کوردستان دانراون، ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کوالێتیی شەقامەکانی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 717 پرۆژەی ڕێگاوبان کاریان تێدا کراوە، 16 هەزار و 213 هێمای هاتووچۆی جۆراوجۆر لە شەقامەکان دانراون، 883 کیلۆمەتر هێلکاری بۆ شەقامەکان کراوە، نزیکەی 45 کیلۆمەتر پەرژینی ئاسنی بۆ شەقام و ڕێگاکان دانراوە.
لێدوانی فەرمی: دیلان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: گرنگییەکی بەرچاو بە شەقام و ڕێگاوبانەکان دراوە، بۆیە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاویان لە ڕووی هێلکاریی و هێماکانی هاتووچۆ بەخۆیەوە بینیوە و هەوڵ دەدەین کواڵیتییان بەرزتر بکەینەوە. دەشڵێت: شەقامەکان بەپێی ستانداردی وڵاتانی جیهان دیزایین دەکرێن، ئەو ئامێرانەی لە کوردستان کاریان پێ دەکرێت، هەمان ئەو ئامێرانەن لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بەکاردەهێنرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەکەدا 717 ڕێگاوبان تەواو بوون، بەم شێوەیە:
هەولێر: 170 پرۆژە بە گوژمەی 480 ملیار و 999 ملیۆن دینار.
سلێمانی: 238 پرۆژە بە گوژمەی 142 ملیار و 791 ملیۆن دینار.
ئیدارەی سۆران: 78 پرۆژە بە گوژمەی 15 ملیار و 785 ملیۆن دینار.
ئیدارە ڕاپەڕین: 79 پرۆژە بە گوژمەی 42 ملیار و 772 ملیۆن دینار.
ئیدارەی گەرمیان: 47 پرۆژە بە گوژمەی 14 ملیار و 670 ملیۆن دینار.
دهۆک: 72 پرۆژە بە گوژمەی 326 ملیار و 677 ملیۆن دینار.
هەڵەبجە: 24 پرۆژە بە گوژمەی 4 ملیار و 122 ملیۆن دینار.
ئیدارەی زاخۆ: 9 پرۆژە بە گوژمەی یەک ملیار و 219 ملیۆن دینار.
زانیاریی زیاتر: لە کابینەی نۆیەمدا 59 پردی پەڕینەوە بۆ هاووڵاتیان دروستکراوە، 296 هێڵکاریی پەڕینەوەی پیادە و هەزار و 568 بەربەستی کەمکردنەوەی خێرایی دانراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم و خەزعەلی داوای خێراکردنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت دەکەن






