سەرچاوەیەک لە هەسەدە بۆ ئاڤا: هەڵوێستی خۆمان لەسەر قسەکانی تۆم باراک ڕادەگەیێنین
- هەواڵ
- 13 تەممووز

ئاڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'
ئاڤا نیوز
هەسەدە پەیامەکانی نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت: لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵوێستی فەرمیی خۆمان ڕادەگەیێنین.
وێنە گەورەکە: دوای واژۆکردنی ڕێكکەوتنێکی هەشت خاڵی لە 10ـی مانگی ئاداری ڕابردوو لە نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە و سووریا بەردەوامە، لە نوێترین کاردانەوەشدا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا گوتی: سووریا یەک وڵات دەبێت، نەک شەش وڵات." بەمەش ئەگەری هەبوونی هەرێمی ئۆتۆنۆمیی جیاوازی بۆ کورد، عەلەوی، یان درووزەکان ڕەتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لەنێو هەسەدە بە ئاڤای ڕاگەیاند: قسەکانی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕەتدەکەینەوە و لەم چەند ڕۆژەشدا هەڵوێستی خۆمان بە فەرمی لەبارەی ئەو قسانەی تۆم باراک ڕادەگەیێنین کە دەڵێت: ئێمە مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد نادەین.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی هەسەدە دەشڵێت: کورد هاوبەشی سەرەکیی ئەمریکا بووە لە سووریا و پاڵەوانی شەڕی داعش بووە لە وڵاتەکە، هەروەها دەبێت حکومەتی نوێی سووریا هەنگاوی کرداریی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەی 10ـی ئادار بنێت.
ئەمەش بزانە: 35 پارتی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان نیگەرانیی خۆیان لەسەر قسەکانی تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا دەربڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن





