
دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەشێوەی ئەزموونی گەیشتووەتە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر، بەمەش کاریگەریی لەسەر نرخی خانووبەرە دروست دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر، لە ماوەی ڕابردوو چەند گەڕەکێک دووچاری کەمئاوی هاتن، ئێستا پڕۆژەی فریارگوزاریی خێرای ئاو گەیشتووەتە 20 گەڕەک و شوێنی هەولێر، بەمەش هاووڵاتیان لە کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت و کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە لە گەڕەکەکانی هەولێر هەیە.
لێدوانی فەرمی: موخلیس حاجی محەممەد، خاوەنی کۆمپانیای بزنس دەی بۆ خانووبەرە بە ئاڤای ڕاگەیاند: گەیشتنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوە نرخی زەوی و خانوو دەبێت لەو گەڕەکانەی پڕۆژەکەیان پێگەیشتووە، بەمەش جموجۆلی تەواوی خستووەتە بازاڕەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی موخلیس حاجی محەممەد، پڕۆژەکە 10% بۆ 20% کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زەوی هەبووە، هەروەها لەسەر خانوو بە ڕێژەی نزیکەی 15% کاریگەریی هەبووە، جگە لەمەش جموجۆڵ کەوتووەتە بازاڕی شوقەکانی نێو سەنتەری شارەوە.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو کێشەی کەمئاوی تاوەکو 30 ساڵی دیکە لە هەولێر چارەسەر دەکات، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژێرخانی ئابووریی شارەکە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن





