
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
ڕۆژی پێنج شەممە 15 هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان و وارسی شەهیدان دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای دابەشکردنی سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ئامادەکارییکراوە بۆ ئەوەی 15 هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان و وارسی شەهیدان دابەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ڕۆژی پێنجشەممە 15 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان و وارسی شەهیدان دابەش دەکرێن.
- لە قۆناغی دووەم 23 هەزار بۆ 28 هەزار پارچە زەوی دیکە ئامادەکراون، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر کاردەکەین، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییەکان و کوژاندنەوەی ئەو کەرتانەی دیاری کراون.
زانیاریی زیاتر: تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و هەر فەرمانبەرێک ژمارەی زەوییەکەی بۆ دیاری دەکرێت و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانیش زەوییەکەی بۆ تاپۆ دەکرێت.
باکگراوند: لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر لە قۆناغی یەکەمدا سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی چوار وەزارەت دابەش کراون.
ئەمەش بزانە: لە هەولێر ئەو زەوییانەی ئامادەکراون بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران کەوتوونەتە نێو ماستەر پلانی هەولێر و لەسەر ڕێگای هەولێر - دهۆکن، پێکهاتوون لە ژمارەیەک کەرت لە سنووری ئاشۆکان، گەزنە و دارەبەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
16 خولەک لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن






