
دیمەنێکی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەگوژمەی یەک ملیار و 688 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی لە ناوچەی پەرەپێدان لە سنووری شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: بودجەی پرۆژەکە لەسەر وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانییە و لە قوناغی دووەمدایە، مەبەست لێی دروستکردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدانی نزیک گوندی پیڕەشە لە سنووری شارەوانیی هەولێر کە وەک قەرەبوو بۆ زەوییەکانی گردجووتیار تەرخان کراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو پڕۆژەیە پێکدێت لە 53 هەزار کربستۆن و 230 هەزار مەتر دووجا کاری تێکەڵەڕێژی چینی دووەم، لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەكی دیكەی كە بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكان دادەنرێت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو شوێنانەی تاوەكو ئێستا ئاوەدان نەكراونەتەوە یان وەک پێویست خزمەتگوزاریان پێنەگەیشتووە.
ئەمەش بزانە: ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پرۆژەی خزمەتگوزاریی دیكەش بەپێی پلانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن





