
وێنە گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان، ئێستا بەرەوپێشچونێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت هەیە و بڕیاریشە لە کۆبوونەوەی بایدن و سوودانی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
چی ڕوودەدات؟ پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نێوەڕاستی مانگی داهاتوو لە واشنتن، باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ واشنتن، گفتوگۆی رژد لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کراوە و بڕیاریشە لە کۆبوونەوەی سوودانی و بایدن لە کۆشکی سپی، باس لە چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکرێت".
لە لایەکی دیکەوە: مایلز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەگەڵ زیادبوونی زیانەکان، داوای بەپەلە چارەسەکردنی کێشەکان دەکەین، بەتایبەتی کێشەکانی پەیوەست بە چۆنیەتیی قەرەبووکردنەوە و پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی کوردستان".
ژمارەکان وادەڵێن: ڕۆژانە نزیكەی 450 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەندەری جەیهان لە توركیا دەكرا و بە وەستاندنیشی، نزیكەی 12 ملیار دۆلار زیان بە ئابووریی عێراق گەیشتووە.
قووڵتر: رۆژی چواری نیسانی ساڵی ڕابردوو، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیران بارزانی لە بەغدا، رێککەوتنێک لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان واژۆ کرا بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؟ هۆکارەی سەرەکیی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تێچووی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت دەگەڕێتەوە؛ تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر تێچووەکە ڕێکنەوکەوتوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕێگای گۆمەسپان – سماقوڵی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
10 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕێگای گۆمەسپان – سماقوڵی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات