دەم پارتی داوا لە تورکیا دەکات دان بە زمانی کوردیدا بنێت و چوار یاسا هەموار بکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کانوونی یەکەم

دیمەنی ئاهەنگگێڕانی لایەنگرانی دەم پارتی بەبۆنەی نەورۆز لە ئیستەنبووڵ. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دەم پارتی داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات دان بە زمانی کوردی بنێت و یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سزادان، دادبینیی تاوانەکان و جێبەجێکردنی سزاکان هەموار بکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەم پارتی ڕاپۆرتێکی 99 لاپەڕەیی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کردووە، داوا دەکات مافی سەرجەم پێکهاتەکانی تورکیا لەسەر بنەمای "هاوڵاتیبوونی یەکسان" بپارێزرێت و تەواوی زیندانییە سیاسییەکانیش ئازاد بکرێن.
هاوکات داوا دەکات وەک ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی، هەریەک لە یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سزادان، دادبینیی تاوانەکان و جێبەجێکردنی سزاکان هەموار بکرێنەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: دەم پارتی پابەندبوونی تورکیا بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووریی تورکیا، بۆ ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان بە پێویست دەزانێت.
داواش دەکات هەڵسەنگاندن بۆ پێدانی مافی هیوا بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکرێت. ئامانج لەوەش ئازادکردنی ئۆجەلانە بە مەرج و کردنەوەی دەرگایە بۆ ئەوەی ئەکادیمیست، کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەگەڵیدا کۆببنەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاپۆرتەکەدا داوا کراوە دڵنیایی یاسایی بدرێت بۆ خوێندن بە زمانی دایک (زمانی کوردی) و هیچ هاووڵاتییەکیش بە هۆی زمان و ناسنامەوە پەراوێز نەخرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەم پارتی داوا دەکات کۆتایی بە دانانی قەییوم بهێنرێت بۆ سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێرراوەکان و ئیدارە خۆجێیەکانیش بەهێزتر بکرێن و دەسەڵاتی زیاتریان پێ بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 16 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
16 خولەک لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: بەرنامەی مووشەکیمان هێڵی سوورە





