
لە جامی یانەكانی عێراقدا یانەكانی كوردستان ئامادەیی راستەقینەی خۆیان لە گۆڕەپانی تۆپی پێی عێراقیدا سەلماند.
لەكۆی هەموو یانەكانی بەشداربوو لە جامی یانەكانی عێراق بۆ ساڵی 2025، دوو یانەی هەرێمی كوردستان ماونەتەوە بۆ یاری كۆتایی، ئەوانیش هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆكن كە بە هەق و شیاویی خۆیان گەیشتنە كۆتایی خولەكە و توانیان بەسەر كۆی یانەكانی عێراقدا سەربكەون.
كەواتە سبەی لەكۆتایی جامی یانەكانی عێراقدا ئەوەی سەردەكەوێت تۆپی پێی كوردستانە و جامەکە لەلایەن كوڕانی كوردستانەوە بەرزدەكرێتەوە، وەک زۆرێک لە پەیجە عێراقیەكانیش ئاماژەیان پێداوە، لەكۆتاییدا جامی یاری تۆپی پێی یانەكانی عێراق بە بادینی قسە دەكات.
كەواتە دیمەنەكە بە تەواوی دیمەنێكی كوردستانیەو سەركەوتنێی گەورەیە بۆ تۆپی پێی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی عێراق.
ئەم سەركەوتنە وەرزشیەی كوردستان تەنیا رەهەندێكی وەرزشیی نییە، بەڵكو لەرووی سیمبولییەوە مانا و مەغزای گرنگی هەیە لەوانە، ئامادەیی هەرێمی كوردستان و بەرەو پێشچوونی لەبواری وەرزش و ئیدارەدانی یانەكانی لەسەر ئاستی عێراق.
ئەم سەركەوتنە كوردستانییە لە كاتێكدایە قەیرانی دارایی و گەمارۆی ئابووری عێراق و بەغدا بۆ سەر هەرێمی كوردستان وەک چۆن هەموو سێكتەرەكانی گرتووەتەوە، سێكتەری وەرزشیش لێی بێبەش نەبووە.
بەڵام هەرێمی كوردستان بە لێهاتوویی كابینەی حکومەت و كادیرە كارگێڕییەكانی نەیهێشتووە ئەو قەیران و فشارانە كاریگەری لەسەر پێشكەوتنی هەرێم لە بوارە جیاوازەكاندا دروستبكات، لەوانەش بواری وەزرش .
ئەم سیاسەتی فشار و گەمارۆدانە كە لەبنەمادا بۆ لاوازكردن و راگرتنی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان پەیڕەو كرا ئەمڕۆ بە هەڵگرتنی جامی یانەكانی عێراق لەلایەن رۆڵەكانی هەرێمی كوردستانەوە مایەپووچیی خۆی بە چاوی خۆی دەبینێت و لەبەردەم ئیرادەی پۆڵایینی كوڕانی كوردستان و كابینەیەكی حكومیی خۆڕاگردا، بە چۆكا دێت.
هەروەها ئەمە ئاماژەی ئەوەیە كە ئەگەر بەغدا هاوكار بێت و كێشەو گرفت بۆ هەرێم دروستنەكات ئەوا هەرێم دەتوانێ لەسەر ئاستی عێراق رۆڵی بەرچاو ببینێت و تەنانەت سەركەوتنەكانیشی بەشی عێراقیشی پێوەبێت، سبەی هەر ئەم كوڕە ئازایانە دەتوانن نوێنەرایەتی عێراقیش بكەن لە یارییەكانی لەگەڵ وڵاتان و نازناوی گەورە بەدەستبهێنن.
ئەمەش نموونەیەكە كە هەموو ئەو پێشكەوتن و بەرەو پێشچونانەی لە هەرێم لە بوارە جیاوازەكاندا هەیە دەكرێ خێروبێری بۆ عێراقیش هەبێت، ئەگەر عێراق هەماهەنگ بێت و كراوە بێت بەرووی ئەزموون و لێهاتوییەكانی هەرێمی كوردستاندا نەک چاوی پێی هەڵ نەیەت.
پیرۆزە لە تەواوی كوردستان ئەم سەركەوتنە مەزنە، سەركەوتنەكە بۆ دهۆک بێت یان زاخۆ سەركەوتنە بۆ هەمو كوردستان، سەركەوتنی ئاڵای شەكاوەی كوردستانە، سەركەوتنی ئیرادەی پۆڵایینە بەرامبەر سیاسەتی فشار و گەمارۆدان.
سبەی لە دوایین یاری جامی یانەكانی عێراقدا كوڕانی كورد هەڵپەڕكێی سەركەوتنی كوردستان ئەنجام دەدەن، دواجار جامی یانەكانی عێراق بە بادینی بەرز دەكرێتەوە و بە كوردی هەمووان هاوار دەكەن: كەس نەڵی كورد مردووە كورد زیندووە، زیندووە و قەت نانەوێ ئاڵاكەمان.
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






