کۆمپانیای DNO: کارەکانمان لە وێستگەی تاوکێ بەهۆی هێرشی درۆنییەوە ڕاگیراون
- هەواڵ
- 16 تەممووز

لۆگۆی کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای (DNO) بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتی لە دوو کێڵگە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆ زاخۆ ڕاگرت. کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەدەدات، دوای خەمڵاندنی زیانەکان، دەست بە بەرهەمهێنان دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سێ درۆن دوو هێرشکرایە سەر کێڵگەکانی تاوکێ و پیشخابوور و بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو کێڵگەیە وەستا. جگە لە زیانی ماددی، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای DNOـی نەرویجی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەودەدات، یەکێک لە درۆنەکان کۆگای عەمبارکردنی نەوتی بە ئامانج گرتووە. دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکان بۆ خەمڵاندنی زیانەکان بەردەوامن و لە ئایندەی نزیک کۆمپانیا دەست بە بەرهەمهێنان دەکاتەوە.
لە لایەکی دیکە: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڵاویکردەوە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025 لەڕێگەی درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پیشخابوور لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهوک.
- هەر چەندە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە.
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات کە مەبەست لێدانە لە ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە.
ئەمەش بزانە: کۆمپانیای DNO ـی نەرویجی ڕۆژی 25ی حوزەیرانی 2004 گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەمهێناندا لەم كێڵگانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ كردووە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ڕۆژانە 82 هەزار و 81 بەرمیلی بەرهەمهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەوروپا: فەرەنسا زانیاریی هەواڵگریی دژی دیمەشق داوەتە هەسەدە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت






