
دیناری عێراقی و کارتی دیزاینکراوی هەژماری من. گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە پرۆژەی 'هەژماری من' بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 250 ههزار مووچەخۆر تۆمارکراون.
بۆچی گرنگه؟ مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان کە لە پرۆژەی 'هەژماری من'دا بەشداری دەکەن، له پێنج بانكی دهوڵهمهند و باوهڕپێكراوەوە کارتەکانیان بۆ دهردهكرێت، بەمەش لە 19 خزمەتگوزاریی بانکی سوودمەند دەبن.
لێدوانی فهرمی: وهزارهتی دارایی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "لە هەژماری مندا پارەكانت هی خۆتن و بۆ راكێشانیان هیچ بڕە پارەیەك نادەیت، هەرچەند پارەش ڕابكێشیت هەروا دەمێنێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگانە بانکەکەت لەڕێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بانكییەوە، تەنیا بڕی دوو هەزار و 500 دینار لە هەژمارەكەت وەردەگرێت كە هەرزانترین تێچووی بانكییە لە سەرتاسەری عێراقدا.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە له شوێنه گشتییهكانی هەرێمی كوردستان ههزار و 600 ئامێری ATM بۆ ڕاكێشانی پاره جێگیر بکرێن و ئێستا بهشێك لهو ئامێرانه خراونهتهكار.
ژمارهكان وادهڵێن: تاوەکو ئێستا 142,360 فهرمانبهر كارتی بانکیان وهرگرتووهتهوه؛ مامهڵهی 250 ههزار فەرمانبەریش له تەواوبووندایە و ڕۆژانه لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگاداردهكرێنهوه له كوێ كارتهكهیان وهربگرنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت