فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی پڕۆژەی گوڵی شار لە سلێمانی بەدەست بێ ئاویەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 16 تەممووز
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بەهۆی بێ ئاویەوە نیگەرانن، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت، ئەم کێشەیە تەنیا 12 کاتژمێر بووە بەهۆی کێشەیەک لە پەمپی بۆری ئاوی دووکان و ئێستا چارەسەر کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی پرۆژەی گوڵی شار لە سلێمانی كە ژمارەیان نزیکەی 400 ماڵە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی بێ ئاویەوە لەبەردەم پرۆژەکەی خۆیاندا گردبوونەوە، وەك خۆیان باسی لێوە دەكەن هەفتانە چەند جارێک بە تانكەر ئاو دەکرن.
لێدوانی فەرمی: خالید باقر، یەکێک لە دانیشتوانی پرۆژەکە بە ئاڤای وت: ساڵانی رابردووش هەمان کێشەمان هەبووە، بەڵام هیچ سالێک وەک ئەمساڵ نەبووە، گرفتەكەش میراوەکانن کە بە یەکسانی ئاو بۆ خەڵک بەرنادەنەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "سەرجەم ئەو گەڕەکانەی دەکەونە دەوروبەری قڕگەوە بە یەکسانی ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە، ئەم کێشەیە تەنیا 12 کاتژمێر بووە بەهۆی کێشەیەک لە پەمپی بۆری ئاوی دووکان و ئێستا چارەسەر کراوە، پێشتریش هیچ کێشەی وایان نەبووە".
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە میراوەكان، بەختیار تاهیر دەڵێت، میراو وەک کارمەندێکە نە بەردانەوەی ئاو نە گرتنەوەی ئاو بە دەست ئەو نییە و ئێمە پێی دەڵێین چی بکات و چی نەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






