
دیمەنی پاشماوەی ئەو درۆنەی کەوتووەتە خوارەوە؛ سەرچاوە: پەیجی دژەتیرۆی کوردستان
ئاڤا نیوز
هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن، لە نوێترین هێرشدا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری هەولێر کەوتە خوارەوە.
وێنە گەورەکە: هێرشە درۆنییەکان مەترسییەکی ڕاستەقینە و گەورە و ئامانجدارن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کە ئاراستەی فڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتییەکان دەکرێن، دەرخەری ئەوەن جگە لە فشارە سیاسییەکان، هەوڵەکە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەرچاوە داراییەکانیەتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 1:27 خولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی جێژنیکانی سەر بە قەزای بەحرکەی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، بەردەوام هێرشی درۆنی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئاراستەی زیاتری هێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانە.
باکگراوند: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک هێرش کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی سنووی هەولێر، دهۆک، شێخان و زاخۆ، بەم هۆیەوە ئەپیکۆر، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرت و زیانێکی زۆر بەر ئەو کێڵگانە کەوت کە هێرشیان کراوەتە سەر.
ئەمەش بزانە: ئەم هێرشانە لەکاتێکدان هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق ڕێککەوتوون بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی مووچە، حکومەتی کوردستان ڕێککەوتنەکەی پەسەند کردووە و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا حکومەتی عێراقیش پەسەندی بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هێرشەکان لەکاتێکدان دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە ئانوساتدایە. بەدروستی سەرچاوەی هێرشەکان دیارنییە ئایا لە ناوخۆن یان لە دەرەوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کوردستان گرووپە چەکدارە عێراقییەکان تۆمەتبار دەکات، حکومەتی عێراق و تەنانەت محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەڵێت نازانرێت هێرشەکان لە کوێ و لەلایەن کێوە دەکرێن.
هۆکارە نەزانراوەکان: ئەو پرسیارەی تا ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە، ئایا هێرشەکان بۆ دروستکردنی فشارن لەسەر حکومەتی کوردستان بۆ ئەوەی بە مەرجەکانی بەغدا ڕازی بێت بۆ ڕێککەوتن، یان هەوڵەکە گەورەترە و پەلکێشکردنی هەرێمی کوردستانە بۆ ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت بەشێک لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر کێڵگە نەوتییەکان، کۆمپانیا ئەمریکییەکان کاریان تێدا دەکەن.
کاردانەوەکان: سەرەڕای ئەوەی حکومەتی کوردستان بەردەوام داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کار بۆ وەستاندنی هێرشەکان بکات، ئەمریکاش لەڕێگەی باڵیۆزخانەی عێراق و وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاندووە قبوڵ ناکەن هێرشەکان بەردەوام بن و دەبێت دەستبەجێ بووەستێنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
16 خولەک لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن





