ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و مووچە ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، وردەكاریی ڕێككەوتنە نوێیەكەی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچە بڵاوکردەوە، ڕێککەوتنەکە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵە بەڵام مەرج نییە گۆڕانکاری تێدا نەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و واژۆکردنی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا رێککەوتنەکەی پەسەند کرد و سوودانیش واژۆی کرد، دواتریش بڕیاری ناردنی یەک مووچەی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکەی بڵاوکردووەتەوە و شەش بڕگە لەخۆدەگرێت:
یەکەم: هەناردەکردنی نەوت
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە كۆمپانیای سۆمۆ، لە بەرامبەر هەر بەرمیلێك حكومەتی عێراق بڕی 16 دۆلار بۆ كۆمپانیاكان خەرج دەكات, لە حاڵەتی ئەوەی سۆمۆ نەیتوانی ئەو بڕە نەوتە هەناردەی دەرەوە بكات، ئەوا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت ئەو بڕە نەوتە لە هەموو دۆخێكدا بداتە حكومەتی عێراق.
دووەم: بڕی نەوت بۆ پێداویستیی ناوخۆ
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنێت، حكومەتی كوردستان خۆی پارەی كۆمپانیاكان دەدات، پارەی دەرهێنان و گواستنەوەی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە. داهاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانی نەوت دەچێتە خەزێنەی حکومەت و لیژنەیەكی هاوبەش چاودێری پرۆسەكە دەكات.
ئەگەر هەوڵ بدرێت گۆڕانكاری لەو ژمارەیەدا بکرێت، واتا لەو 50 هەزار بەرمیل نەوت، دەبێت لیژنەیەكی تایبەت هەڵسەنگاندنی بۆ بکات و بڕیاری لەسەر بدات.
سێیەم: داهاتی ناوخۆ:
حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە لە داهاتی نانەوتی 120 ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ دەكات، ڕادەستکردنی داهات لە مانگی پێنجەوە دەستپێدەکات.
وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ودیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی بۆ داهاتە نانەوتییەكان دەكەن لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ بەدواوە.
چوارەم: تەوتین و هەژماری من
لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان پێكدەهێنرێت بۆ تەواوكردنی پرۆسەی (تەوتین - هەژماری من) لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا پرۆسەكە تەواو بكرێت و دوای ئەم سێ مانگە مووچە تەنها لەڕێگەی تەوتینەوە خەرج دەكرێت.
حکومەتی عێراق کێشەی لەگەڵ 'هەژماری من' نییە و لە شوێنی تەوتین قبوڵ کراوە، لە کۆی یەک ملیۆن مووچەخۆر ئێستا زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من تۆمارکراون، پڕۆژەکەش خێرا کراوە بەزووترین کات سەرجەم مووچەخۆران تۆمار بکرێن.
پێنجەم: بودجە
تیمێكی هاوبەش پێکدەهێنرێت لە هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق و هەردوو دیوانی چاودێری دارایی کوردستان و عێراق، پێداچوونەوە بە پشکی کوردستان دەکەن لە خەرجی فیعلی بودجەی ساڵەکانی 2023-2024-2025، دەبێت لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتێک ئامادەبکرێت و بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
شەشەم: مووچە
وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەکات, وەكو گوژمەی یەكەمی ڕێككەوتنەكە.
کاتێک دەست بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان کرا، وەزارەتی نەوتی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ڕێککەوتنەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئیتر مووچە دەنێردرێت.
زانیاریی تایبەت: لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆسەکە زۆر خێرا بەڕێوەچووە، ئاڤا زانیویەتی دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر01:38 خولەکدا، ڕاستەوخۆ ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی دەرکردووە، بە نووسراوی فەرمی هەردوو وەزارەتی نەوت و دارایی ئاگادار کردووەتەوە بەزووترین کات دەست بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکەن.
بەرپرسێکی حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت، یەکەمجارە لە ڕۆژێکدا بڕیار لە ئەنجوومەنی وەزیران دەربچێت، بکرێتە نووسراوی فەرمی و فەرمانی جێبەجێکردنی دەربکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: کوردانی سووریا برای ئێمەن و ڕێگە نادەین ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: کەسانی کەمدەرامەت لە خانووەکانی دەشتی بەهەشت نیشتەجێبوون