ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئاڤا میدیا پەیام و داواکاریی بژمێرەکان دەگەیێنێت، دەستەی ئامار هەر لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە وەڵامی بژمێرەکان دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت کە ئەو پارەیەی بۆیان هاتووە وەک پاداشتە پێیان دراوە. هاوکات نوێنەری بژمێرەکان لە کاتی کۆنگرەکەدا داوای مایکی ئاڤای کرد و وتوویەتی کوا مایکی ئاڤا.
چی ڕوویدا: دوای ئەوەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر نوێنەری بژمێرەکان، سەرەڕای ئەو هەموو مایکەی لە پێشی بوو، بەڵام پێش دەستپێکردنی قسەکانی سەیری مایکەکان کرد وتی کوا مایکی ئاڤا. سەیری متمانەی خەڵک بکەن بۆ ئاڤا چۆن دەزانن کە بە حەقیقەت بووە بە شوێنی گەیاندنی دەنگییان، "ئەمە بژمێرەکانی سەرژمێرین، گلەیی و داواکارییان هەبوو، بەدواداچوونمان کردووە و جوابمان بۆ هێناونەتەوە".
لێدوانی فەرمی: دوای ئەوەی باخان نوێنەری بژمێرەکانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پەیامێکی ئاراستەی لایەن پەیوەندیدارەکان و حکومەتی عێراق کرد و دواتر لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاڤا میدیا هەمان داواکاری کرد، ئەو 125 هەزار دینارەی وەریان گرتووە، پاداشتی حکومەتی عێراقە، یان نیوەی پارەی مانگی 12یە. هەروەها داوای کرد، ئەو بژمێرانەی کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن دادەمەزرێن یان نا.
زانیاریی پەیامنێر: دوای ئەوەی ئاڤا میدیا بەدواداچوونی کر و داواکارییەکانی گەیاندن بە دەستەی ئامار، سەرچاوەیەک لە دەستەی ئامار بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەبارەت بە دامەزراندن تا ئێستا هیچ شتێک لە ئارادا نییە.
سەبارەت بە دابەشکردنی ئەو 125 هەزارەی بژمێرەکانیش وتی، ئەمە پاداشتە و هیچ بڕە پارەیەکی دیکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەداهاتوو نانێردرێت، چونکە بە پێی قسەی حکومەتی عێراقی بێت، شایستە داراییەکانیان لە ڕابردوو بەتەواوەتی وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 17 خولەک لەمەوپێش
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
17 خولەک لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن






