لەسەر سووتانی مۆڵەکەی کوت 20 بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەر بەقورسی سزادران
- عێراق
 - 19 تەممووز
 

دوو دیمەنی یەک لەدوای یەکی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت، دیمەنی یەکەم کاتی هەڵگیسرانی ئاگرەکەیە، دیمەنی دووەم کارمەندانی بەرگریی شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن، وێنە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە سووتانی مۆڵەکەی کوت کە بەهۆیەوە 61 کەس گیانیان لەدەست دا، بەهۆی کەمتەرخییەوە سزای قورسی بەسەر 20 بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەردا سەپاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی  سووتانی مۆڵەکەی کوت کە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهێنراوە،  20 بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەری سزا دا.
زانیاریی زیاتر: سزاکان دوو جۆرن، یەکەمیان دوورخستنەوەیە، 17 بەڕێوەبەر و بەرپرس و فەرمانبەر بەشێوەیەکی کاتی دوورخراونەتەوە تاوەکو ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبێت، سزای دووەم قورسترە و بریتییە لە دەستگیرکردنی سێ ئەفسەر و فەرماندە، سزادانی ئەوانیش کاتییەوە و تاوەکو تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانە.
سزای یەکەم: 17 بەڕێوەبەر و فەرمانبەر بەشێوەیەکی کاتی دوور دەخرێنەوە لە خزمەت، تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ئەوانیش ئەوانەن:
1. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری واست.
٢.بەڕێوەبەری شارەوانی کوت.
٣.بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی کوت.
4. بەڕێوەبەری پێشووی سەنتەری ئاوی کوت.
5. کارمەند عەلی عەباس کازم، بەڕێوەبەری دارایی ئاوی کوت.
6. بەرپرسی پێشووی بەشی سەرپێچیەکان لە شارەوانی کوت.
7. سەرۆکی پێشووی بەشی سەرپێچی لە شارەوانی کوت.
8. سەرپەرشتیاری پێشووی بەشی سەرپێچیەکان لە شارەوانی کوت.
9. بەڕێوەبەری بنکەی نیشتمانی بۆ تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی.
10. بەڕێوەبەری کەرتی یەکەم بۆ چاودێری تەندروستیی کوت.
11. بەڕێوەبەری بەشی کۆنتڕۆڵی تەندروستی، لە کەرتی یەکەمی کوت.
12. بەشی کۆنترۆڵی تەندروستی، کەرتی یەکەمی کوت.
13. بەشی کۆنترۆڵی تەندروستی، کەرتی یەکەمی کوت.
14. بەڕێوەبەری ئێستای ڕێگاوبان و پردەکانی واست، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی کوت.
15. بەرپرسی بەشی زێدەڕۆییەکان لە شارەوانی کوت.
16. بەرپرسی یەکەی سەرپێچی لە کەرتی لێهاتوویی لە شارەوانی کوت.
17. فەرمانبەر لە یەکەی سەرپێچی لە کەرتی لێهاتوویی.
سزای دووەم: دەستگیرکردن و  ڕاگرتنی ئەم ئەفسەرانەی خوارەوە:
1. بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گەشتیاری واست.
2. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی واست.
3. فەرماندەی کەرتی یەکەمی بەرگریی شارستانی کوت.
باکگراوند: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوتی سەر بە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی 61 کەس گیانیان لەدەست دا و 38 کەسیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
 - 30 خولەک لەمەوپێش
 
مەسرور بارزانی: هەزار گوتار بە قوربانی یەک کردار بن
- عێراق
 - 57 خولەک لەمەوپێش
 
موقتەدا سەدر: گەندەڵکاران نەک تەنیا ئاو هەموو شتێکیان بەفیرۆ داوە
- کوردستان
 - 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 
نێچیرڤان بارزانی: کاتی وەڵامدانەوەی ناحەزانمان نییە
- جیهان
 - 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- هەواڵ
 - 30 خولەک لەمەوپێش
 
مەسرور بارزانی: هەزار گوتار بە قوربانی یەک کردار بن
- عێراق
 - 57 خولەک لەمەوپێش
 
موقتەدا سەدر: گەندەڵکاران نەک تەنیا ئاو هەموو شتێکیان بەفیرۆ داوە
- کوردستان
 - 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 
نێچیرڤان بارزانی: کاتی وەڵامدانەوەی ناحەزانمان نییە
- جیهان
 - 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
 - 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 
گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەی بانگەشەی پارتی لە دهۆک دەستیپێکرد





