ئەمریکا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان داوایەک ئاراستەی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 تەممووز

ئاڵای ئەمریکا و سووریا
ئاڤا نیوز
گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوخۆی سووریا نیگەرانی بۆ وڵاتان دروستکردووە بەتایبەت ئەمریکا، لەبارەی ئەمەشەوە واشنتن داوا لە حکومەتی سووریا دەکات ڕێگریی لە هاتنە ناوەوەی ''داعش و گرووپە تیرۆرستییەکان''ی دیکە بگرن بۆ ناوچەکە.
چی ڕوودەدات: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان خێڵە بەدەوییەکانی عەرەب و چەکدارەکانی دروز لە پارێزگای سوەیدا ڕووی دا دواتر ڕێککەوتن کرا و شەڕەکە ڕاگیرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس ڕایگەیاند،''ئەمریکا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بە قووڵی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و ئوردن و دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا کردووە سەبارەت بە پێشهاتەکانی باشووری وڵاتەکە بۆیە داوای لە حکومەتی سووریا کرد ڕێگری بکات لە گەیشتن بە "تیرۆریستە توندوتیژەکان" بۆ باشووری ئەو وڵاتە''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدرێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی دیمەشق بیانەوێت هەر چانسێک بۆ گەیشتن بە سووریایەکی یەکگرتوو و گشتگیر و ئارام بپارێزن، پێویستە هاوکاربن لە کۆتاییهێنان بەم کارەساتە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






