بەدواداچوونی ئاڤا؛ هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئاگرەکەی مارکێتەکەی کوت ئاشکرا دەکرێت
- ببینە و ببیستە
- 20 تەممووز
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا لە ڕێگەی بەدواداچوونێکی تایبەت هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئاگرەکەی هایپەر مارکێتەکەی کوت ئاشکرا دەکات. شایەتحاڵێکی ڕووداوەکەش دەڵێت، بەدەستی خۆی 32 تەرمی لە مارکێتەکە هێناوەتە دەرەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، 61 کەس گیانیان لەدەست دا و 38 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: هاوڵاتییەک بەناوی سەیف، ماڵی نزیک لە باڵەخانە سووتاوەکەی کوتە، کاتێک بینیویەتی ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەکە بەرز دەبێتەوە بە زوویی خۆی دەگەیەنێتە شوێنەکە و هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەکات. وەک خۆی دەڵێت، بە دەستی خۆی 32تەرمی لەناو باڵەخانەکە هێناوەتە دەرەوە. دەشڵێت، بڕوای بەو ئامارە نییە کە تەندروستی شارەکە بڵاوی کردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ژمارەی مردن و گیانلەدەستدان کەم کراوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە لە هایپەر مارکێتەکەی کوت، دوو هاوژین و کچە نۆ مانگانەکەکەیان لە نهۆمی دووهەمی باڵەخانەکە بوون، ئەوان باسی چۆنێتی ڕزگاربوونیان بۆ ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا کرد، وەک ئەو دوو هاوژینە دەڵێن، ئەوەی بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی لە ناو باڵەخانەکە: نەبوونی پەیژە بووە، تاوەکو دوای کەوتنەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو ئەو کەسانەی لە ژوورە گیردەخۆن، خۆیان ڕزگار بکەن.
کەسێکی دیکەش، ڕەوانەکردنی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکانی بەرگریی شارستانی شارەکە بۆ سووریا، بە هۆکاری زۆربوونی ژمارەی گیانلەدەستدان لەو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیە دەگێڕێتەوە.
کاردانەوەکان: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی سوتاندنی باڵەخانەکەی کوت، موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە گوتی، بە سووتانی ئەم باڵەخانەیە گەندەڵییەکانیان ئاشکرا بوو.
هەر لە دوای ڕووداوەکە، گۆڕانکاری لە ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای واست کرا، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی دامرکاندنەوەی توڕەیی هاووڵاتیان و داوای بنەبڕکردنی گەندەڵییەکان لە سەرتاسەری وڵات دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کانوونی یەکەم
- فۆتۆستۆری
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیاری منداڵانی هەولێر گەیشتە منداڵانی شۆڕش
- ببینە و ببیستە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ئاساییبوونەوەی ژیان لە چەمچەماڵ دوای لافاوەکە





