گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە

شەیری بکە لە:
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

ئاڤا نیوز

دوای دووجار لە ڕاگرتن، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە. 

وێنە گەورەکە:
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دووجار گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕووی هاتن و چوونی فڕۆکە داخرا، ئەمەش بەهۆی دروستبوونی تەمێکی چڕەوەیە لە شاری هەولێر. 

لێدوانی فەرمی:
ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند: دوای چەند کاتژمێرێک لە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان، ئێستا دوای ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی کەشوهەوا جارێکی دیکە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگرتنی گەشتەکان لە ئەگەری دووبارە چڕبوونەوەی تەم لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئەگەرێکی پێشبینی کراوە.

شەیری بکە لە: