کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون

شەیری بکە لە:
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون

دیمەنی ناحیەی پیرەمەگروون دوای لافاو

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی گەنجێکی پیرەمەگروون لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، گلەی لە ئاڤا میدیا دەکات کە هاوکارییان بۆ پیرەمەگروون کۆنەکردووەتەوە و ئەوانیش بەهۆی لافاوە تووشی زیانی گەورەبوون، ئەمڕۆ سێشەممە کاروانێکی هاوکاری ئاڤا میدیا دەگاتە ئەو ناحیە. 

وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێمی کوردستان، لافاو لە چەند ناوچەیەک دروستبوو و ئەمەش بووە هۆی زیانگەیاندن بە چەندین ماڵ و دووکانی هاووڵاتییان لە چەند ناوچەیەکی جیا جیا. 

زانیاریی زیاتر: شەوی ڕابردوو گەنجێکی ناحیەی پیرەمەگروونی قەزای دووکان، ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە ڕەخنەی لە ئاڤا میدیا گرت و گوتی: ئاڤا میدیا تەنها خەڵکی چەمچەماڵ زیانیان بەرنەکەوتووە، بەڵکو بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئێمەش ڕووبەڕووی زیانبوونەوە و دووکانەکەم بەبەهای 3 دەفتەر دۆلار زیانی بەرکەوتووە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوە هەوراز گوڵپی، ئەستێرەی ئاڤا میدیا پەیوەندی بەو گەنجەوە کرد و پێی ڕاگەیاند، داواکاریی و گلەییەکەی گەیشتووە، سبەی بارهەڵگرێکی پێداویستی لەو هاوکارییانەی کە بۆ ئاڤا میدیا هاتوون ڕەوانەی ناحیەی پیرەمەگروون دەکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: