وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: تا ئێستا زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتی سپیمان دابەشکردووە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: تا ئێستا زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتی سپیمان دابەشکردووە

دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە توانیویانە زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوت دابەش بکەن و زیاتر لە 600 هەزار خێزان لێی سوودمەند بوون.

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە لە وەرزی زستان بە نرخی پاڵپشتیکراو نەوت بەسەر سەرجەم ئەو خێزانانە دابەش دەکات کە فۆڕمی خۆراکیان هەیە، هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی بە 104 هەزار دینار پێدەدرێت. بەڵام لە بازاڕدا هەر بەرمیلێک نەوت نزیکە لە 200 هەزار دینار.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوت بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوامی هەیە. هەتا ئێستا 601 هەزار و 471 خێزان لە دابەشکردنی نەوت سوودمەندن، بەکۆی گشتی 120 ملیۆن و 294 هەزار و 200 لیتر دابەش کراون.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان خستوویانەتەڕوو، زۆرترین بڕی دابەشکراو و خێزانی سوودمەند بوو لە پارێزگای سلێمانییە، بەجۆرێک لەو پارێزگایە ڕێژەی سەدی دابەشکردن گەیشتووەتە 93% و 245 هەزار و 945 خێزان نەوتیان وەرگرتووە و تەنیا 19 هەزار و 525 خێزان ماون نەوت وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: