بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە ڕۆژی ئازادکردنیدا بەشێوەیەکی گوماناوی گیان لەدەست دەدات
- کوردستان
- 22 تەممووز

قادر ڕەسووڵ پوور بەندکراوێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە دوایین ڕۆژی تەواوبوونی ماوەی دەستگیرکردنەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەست دا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، قادر ڕەسووڵ پوور، بەندکراوی سیاسیی کورد بەشێوەیەکی گوماناوی لە دوایین ڕۆژی سزای شەش مانگ بەندکردنیدا لە بەندیخانە گیانی لەدەست داوە، بنەماڵە و کەسوکارەکەی جەختیان کردووتەوە لەوەی ئەو بەندکراوە هیچ کێشە و نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبووە، ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پێی گوتبوون کە دوو ڕۆژی دیکە ئازاد دەکرێت، بەڵام لە ڕۆژی ئازادکردنیدا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی ئورمیە گواستراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگویرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی 18-7-2025، قادر ڕەسووڵ پووری تەمەن 53 ساڵ و خەڵکی مەهاباد، چەند کاتژمێریک بەر لە ئازادکردنی لە بەندیخانە گیانی لەدەست داوە، بنەماڵەکەی دوای چەند کاتژمێر دواکەوتنی ئازادکردنی ئەو بەندکراوە سیاسییە، پەیوەندیی تەلەفۆنییان بە بەندیخانەوە کردووە، لە وەڵامدا پێیان گوتراوە کە ناوبراو "لە کاتی حەمامکردندا بەهۆی گرژی" گیانی لەدەست داوە.
باکگراوند: قادر ڕەسووڵ پوور ڕۆژی شەممە 8-2-2025، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی پشت تەپیی مەهاباد دەستبەسەر کرا، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت" سزای شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن





