
دیمەنی شاری دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
هاونیشتمانیانی دەربەندیخان گرفتی کەمی ئاویان هەیە و ئاڤا زانیاریی لەبارەی دروستکردنی حەوزێکی گەورەی گلدانەوەی ئاو لە شارەکە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: هاونیشتمانیانی دەربەندیخان کێشەی کەمئاویان هەیە، داوا لە ئاڤا میدیا دەکەن بەدواداچوون بۆ پرسەکە بکات، ئاڤا میدیا دەنگی هاونیشتمانیان دەگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەندێک کەس بە زیادەڕۆیی ئاویان ڕاکێشاوە و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاوی ماڵان دروست کردووە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە دوو ماتۆڕی گواستنەوەی و خێراکردنی پڕۆسەی ناردنی ئاومان بۆ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان دابینکردووە، تاوەکو گەیاندنی ئاو بە ماڵان زیاتر بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی قایمقامی دەربەندیخان: سبەی دەست بە دانانی دوو ماتۆرەکە دەکرێت، هەفتەی داهاتوو بەرهەمهێنانی ئاو بۆ دەربەندیخان زیاتر دەکرێت و بەشێکی زۆری گرفتەکە چارەسەر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: دەربەندیخان خاوەنی دوو حەوزی گڵدانەوە و دابینکردنی ئاوە بۆ ماڵان، قایمقامییەتی دەربەندیخان لە پلانیدایە ساڵی داهاتوو حەوزیکی دیکە بە گوژمەی ملیاریک و 700 ملیۆن دینار دروست بکات، تاوەکو کێشەی کەمئاوی لە دەربەندیخان چارەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن





