
هاونیشتمانییەک لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی وەردەگرێت
ئاڤا نیوز
ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەی "هەژماری من" لە هەڵکشاندایە و بۆ مووچەی مانگی پێنج، زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشین دەتوانن لەڕێگەی ئامێرەکانی ATMـەوە پارەکانیان ڕابکێشن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 365 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی چواریان لە کۆی 735 هەزار بەشداربووی پڕۆژەکە لەڕێگەی ئامێرەکانی ATMـەوە وەرگرتووە. بۆ مووچەی مانگی پێنج، ژمارەی بەشداربووان بۆ زیاتر لە 900 هەزار بەرزبووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان ڕابکێشن.
لێدوانی فەرمی: تیمی "هەژماری من" بە ئاڤای گوت: "بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستدان، زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشین لەڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەردەگرن. دوای کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پارەکە دەخرێتە نێو ئامێرەکان و مووچەخۆران دەتوانن لەڕێگەی ATMـەوە پارەکانیان ڕابکێشن."
دڵنیایی دەدرێت: بەشێک لە مووچەخۆران لەبەر نیگەرانیی ئەوەی کە ئامێرەکانی ATM پارەیان تێدا نەمێنێت، لە بەردەمیان ڕیز دەبەستن. لەو بارەیەوە، تیمی "هەژماری من" دڵنیایی دەدات کە پێویست ناکات مووچەخۆرانی بەڕێز پەلە لە ڕاکێشانی مووچەکانیان بکەن، چونکە لە سەرتاسەری کوردستان دەیان تیم چاودێریی ئامێرەکان دەکەن و بە شێوەیەکی بەردەوام پڕیان دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: تیمی "هەژماری من" لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە مووچەخۆران دەکات: "پێویست بە هیچ دوودڵییەک ناکات، کاتژمێر 1ی شەویش بێت دەتوانن بێ کێشە مووچەکانیان ڕابکێشن، چونکە کاتژمێر سێی بەرەبەیانیش ئەگەر پارە لە ئامێرەکان نەمێنێت، پڕی دەکەنەوە."
لەلایەکی دیکە: بۆ مووچەی مانگی چوار، چوار هەزاریان بۆ یەکەمجار مووچەیان لە ڕێگەی هەژماری من ـەوە خەرج کرد، ئەم مانگە ڕێژەکە دوو هێندەیە و 8 هەزار و 100 خانەنشین دەتوانن پارەکانیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە ڕابکێشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سزای قورس دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکە لە کەنەدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر بۆ ڕێگریی لە شەڕ نێوەندگیریی لە نێوان واشنتن و تاران دەکات






