سەرکردایەتی باڵای کورد لەبارەی مووچە پەیامی تووندی داوەتە بەغدا و ئەمریکاش ئاگادار کراوەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای دڵنیابوونەوە لەوەی بەغدا مووچە نانێرێت، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سەرکردایەتیی باڵای سیاسیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ عێراق ناردووە، کە تیایدا هاتووە، "ئێمە هیچ هیوایەکمان بە چارەسەر نەماوە، مادام هیواتان نەهێشتەوە، ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین و دەبێت بەرپرسیارێتییەکەشی هەڵبگرن."
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە 80 ڕۆژ لە نەناردنی مووچە و سووربوونی سوودانی تا ڕۆژانە هەرێمی کوردستان 230 هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ نەدات مووچە نانێرێت، سەرکردایەتیی باڵای کورد پەیامی تووندیان لەڕێگەی وەزیرانی کورد بە حکومەتی عێراق گەیاندووە چیتر ئەم دۆخە قبووڵ ناکەن و هەنگاوی تر دەگرنەبەر.
زانیاریی ئاڤا؛ تا کاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوو، سوودانی پێداگیر بوو لەسەر ئەوەی کە دەبێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات، ئەگەرنا مووچە نانێردرێت.بەڵام هەڵوێستەکان بە شێوەیەکی دراماتیکی گۆڕان کاتێک پەیامێکی توند لەلایەن سەرکردایەتیی باڵای کوردستانەوە لە ڕێگەی وەزیرە کوردەکانەوە گەیەنرایە بەغدا. ناوەڕۆکی پەیامەکە ڕوون بوو: "ئێمە هیچ هیوایەکمان بە چارەسەر نەماوە، مادام هیواتان نەهێشتەوە، ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین و دەبێت بەرپرسیارێتییەکەشی هەڵبگرن."
ئەم پەیامە هاوکات گەیەنرایە لایەنی ئەمریکی و بەریتانی. ئاڤا زانیویەتی کە ئەمریکییەکان دەستبەجێ هاتنە سەر خەت و فشاریان لەسەر حکومەتی عێراق کردووە کە مووچە بنێرێت. پەیامی واشنتن بۆ بەغدا ئەوە بووە کە "ئێستا کاتی تێکدانی سەقامگیریی عێراق نییە" و پەیامی ئیدارەی ترەمپ ئەوەیە کە کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن و ئەمنیەتی کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش بپارێزرێت.
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و گۆڕانی هەڵوێستی سوودانی
دواتر، لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، کە لایەنە سەرەکییەکانی شیعە لەخۆدەگرێت، گفتوگۆیەکی چڕ لەبارەی پەیامەکەی هەرێمی کوردستانەوە کرا. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هەندێک لە سەرکردەکانی ناو چوارچێوەکە بە سوودانییان وتووە کە ئەو پێداگرییە بەرامبەر هەرێمی کوردستان "هەڵەیە" و پێویستە بگەنە چارەسەر.
چی ڕوویدا؟ دەرەنجامی ئەم فشارە ناوخۆیی و دەرەکییانە، نزیک کاتژمێر 12ی شەو، سوودانی لە هەڵوێستی خۆی پاشگەز بووەوە و ڕەزامەندیی نیشاندا کە مووچەی هەرێم بنێرێت. ئەو ڕازی بوو بە وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتەی کە لە ئێستادا بەرهەم دێت، لەگەڵ ئەوەی کە کار بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە داهاتوودا.
کوردستان ئامادەیی نیشان داوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە هاوکاریی تەواوی حکومەتی عێراق بکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت تا دەگاتەوە ئاستی جاران، کە نزیکەی 280 هەزار بەرمیل بوو. ئەوکات هەرێم ئامادەیە ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.
هەنگاوی داهاتوو: هەروەها بۆ مانگەکانی داهاتوو، ئەگەر هێرشە درۆنییەکان بوەستن و کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر بکرێن، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ناردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی مانگانە بە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لەڕێگەی ئاڤا پەیامێکی بۆ مووچەخۆران هەیە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج لە بەغدا تەواو بوو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی فەرمانبەرانی خانەنشینی بانکەکان چارەسەر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
21 تەممووز
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
21 تەممووز
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی نوێی سوودانی لەبارەی مووچە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق نۆ ڕۆژ پشوو ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی فیدراڵی سکاڵایەکی دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕەتکردەوە