
وێنەی دوو گەنجە دەستگیرکراوەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوو گەنجی کورد لە بەغدا بێسەروشوێن بوون و ئاڤا میدیا لەڕێگەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە شوێنەکەیان ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 19 لەسەر 20ـی ئەم مانگە، دوو گەنجی دانیشتووی گوندی پیرداود لە سنووری ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر، بەمەبەستی کارکردن بەشێوەی بەڵێندەرایەتی لە باڵەخانەیەکدا چوونەتە شاری بەغدا، بەڵام لەناکاو دەنگیان نامێنێت و هیچ سۆراغێکیشیان نەبوو.
لێدوانی فەرمی: لیوا ڕوکن ئیدریس خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتی لە هەواڵگریی عێراق بە ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: دوو گەنجە کوردەکە لە بنکەی پۆلیسی ساڵحییە لە بەغدا دەستگیرکراون، تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ئاشکرا نەکراوە، هەروەها دوو گەنجەکە داوای پارێزەریان کردووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوو دا چارەنووسیان دیاری دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئاڤا میدیا ناو و زانیاری ئەو دوو گەنجەی لەگەڵ مۆدێل و ڕەنگ و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەیانی گەیاندە مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق و جوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: دوای بەدواداچوونەکەی ئاڤا میدیا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق گشتاندنی بۆ هەموو دامودەزگاکان کرد و سۆراغی ئەو دوو گەنجە کوردەیان کرد، تاوەکو شوێنی دەستگیرکردنیان ئاشکرا بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت





