
گرافیکی کارەبای 24 کاتژمێری
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای دانەغاز کاردەکات بۆ زیادکردنی کارەبای هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو پرۆژەکە تەواو بێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەپێی پلانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە هەموو هەرێمی کورستان، وەزارەتی کارەباش سەرقاڵی زیادکردنی کارەبایە لەڕێگەی کۆمپانیای دانەغاز.
لێدوانی فەرمی: فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان کار لەسەر زیادکردنی هەزار و 500 مێگاوات کارەبای تازە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەوەی کارەبای بەردەوام ھەبێت لە ڕێگەی كۆمپانیای دانەغاز کار دەکرێت بۆ زیادکردنی 200 پێ سێجا غاز کە توانای بەرھەمھێنانی ھەزار و 500 مێگاوات کارەبای لە ھەرێمی کوردستان دەبێت، بەردەوام کاری تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە سەر بەرھەمی کارەبای ھەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: پێشبینی دەکرێت تاوەکو مانگی سێی ساڵی داھاتوو ئەو پڕۆژەیە تەواو بێت، کە ئەمەش ھاوکارێکی باش دەبێت بۆ پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، چونکە لە ئێستادا لەو شوێنانەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی پێگەیشتووە، بێ پچرانە و بەردەوام کارەبایان ھەیە.
لەلایەکی دیکەوە: فارس میرخان، دەڵێت، پێدان و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە پڕۆژەی ڕووناکی بە ھیچ شێوەیەک لەسەر حیسابی ئەو ناوچانە نییە کە ھێشتا پڕۆژەی ڕووناکییان پێ نەگەیشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمی کارەبا دەگاتە زیاتر لە چوار ھەزار مێگاوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لەزاری هاونیشتمانییەک دۆخی سەختی شاری کۆبانێ دەگێڕێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لەزاری هاونیشتمانییەک دۆخی سەختی شاری کۆبانێ دەگێڕێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری






