
پێشبڕكێ و ململانێی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێت؛ كامیان زۆرترین گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكی و بیانییەكان ئەنجام بدەن.
بۆ نموونە ئەو دوو كۆمپانیایەی ماوەیەک لەمەوبەر حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی وەبەرهێنانی غازی لەگەڵ ئەنجامدان لە ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی خۆی، عێراق گلەیی لێكردوون و داوای لێكردوون بێن لەگەڵ بەغدا گرێبەست ئەنجام بدەن "لەودیو حەمرین غازی باشمان هەیە بۆ نایەن وەبەرهێنانی تێدا بكەن؟".
بەهۆی ئەم پێشبڕكێیەش ئیدی لەمەودوا ئەم گرێبەستانە پەیوەندیەكیشی بەوەوە نامێنێت ئایا وڵاتەكە تا چەند پێویستی بەم وەبەرهێنانانە هەیە، بەڵكو بەتەواوی رەهەندێكی سیاسی وەردەگرێت.
واتە گەڕانەوە بۆ ئەسڵی ململانێكە و بەهێزكردنی بازو بەرامبەر یەكتر، بێگومان سودمەندی یەكەمیش لەمەدا كۆمپانیاكانن.
بۆیە گرنگە هەموو بابەتێكی پەیوەست بە نەوت و سامانی سروشتی دەبێت لە دەرەوەی دەقە فرەماناكانی دەستوور لە عێراقی نوێدا تەماشا بكرێت و بخوێنرێتەوە، ببرێتەوە ناو هاوكێشەكانی هێز و ململانێ گەورەكان.
ئەمە سروشتی ململانێكەیە و دیاریكردنی ئەم سروشتە پەیوەندییەكی بە ڕا و بۆچوونی من و تۆوە نییە، خودی سروشتی پەیوەندییەكە ئاوایە. هەر خۆلادانێک لەم خوێندنەوەیە واقیعییەش، دۆڕاندنی یارییەكەیە و باجەكەی لە دوارۆژدا قورستر دەبێت.
بۆیە بەدەر لە هەموو لێكەوتە قورسەكانی ئەم پرسە لەسەر مووچەخۆرانی هەرێم لە چەند ساڵەی رابردوودا، دەبێ دان بەوەدا بنێین دەستپێشخەرییەكەی هەرێم بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی بواری نەوت بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لەرابردوودا، ئەگەر لەرووی سیاسییەوە لێكبدرێتەوە كارێكی پێویست بووە، بە پێوەری خوێندنەوەی ململانێی سیاسی، كە سروشتێكی بزواوی هەیە و ناوەستێ.
خۆ گریمان ئەگەر هەرێم خۆی ئەمەی نەكردبا، هیچ گرەنتی نەبوو عێراق لەگەڵ بەهێزبوونەوە، سەنتراڵانە و لەناوەندەوە لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان رێكنەكەوتبا، بەو پاساوەی كە ئێرەش هەر خاكی عێراقە و بۆ ئەمەش ملبادانی دەستووری ئامادە بوو.
بۆچی پێمان وایە ئەگەر هەرێم ئەم هەنگاوانەی نەنابا-لەگەڵ هەموو تێبنییەكمان لەسە وردەكارییەكان و شێوەی جێبەجێكردن و مەسەلەی داهات، ئەوا عێراق خۆی ئەمەی نەدەكرد؟
زۆر بەكورتی لەبەر ئەوەی وەبەرهێنان لە سامانی سروشتی عێراق بەهەرێمیشەوە لە بنەمادا خواستێكی ئەمریكی نێودەوڵەتییە و ملكەچە بۆ كۆمەڵێک هاوكێشەی سیاسی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، وەک لە گرێبەستی غازی ئەم دواییە بە ئاشكرا بینرا، كە ئەمریكییەكان موكوڕبوون لەسەر ئەنجامدانی.
خۆ ئەگەر هەرێم لەم خواستە نەهاتبایە پێش ئەوا ئەمریكا لە رێگەی حكومەتی عێراقەوە ئەمەی دەكرد و لەسەر بیكەم و نەیكەمی هەرێم نەدەوەستا، بۆ ئەمەش دووبارە دەقەكانی دەستوور بە ئاسانی ئاراستە دەكران.
كەواتە وەبەرهێنان لە غاز و نەوت ئەوەندەی خواستێكی ناوخۆییە بە ئەندازەی ئەوەش و زیاتریش خواستێكی دەرەكییە، واش دەبینم بۆ لەمەودوا، عێراق هەوڵدەدات زۆرترین وەبەرهێنان لەگەڵ كۆمپانیاكان بكات، لەچوارچێوەی ئەم ململانێیەدا.
بۆیە دوور نییە عێراق لەمەودوا هەنگاو بۆ وەبەرهێنان لە ناوچەكانی هەرێمیشدا نەنێت، واتە لەوێوە كە عێراق هەر لەسەردەمی دامەزراندنەوە نەیویستوە هیچ وەبەرهێنانێک لە بواری نەوت لەناوچەكانی كوردستان (باکووری عێراقی جاران) بكات نەبا بكەوێتە ژێر دەستی كوردەكان، بابەتەكە پێچەوانە دەبێتەوە و بۆی هەیە لەمەودوا هەوڵی ئەوەبدات دەرگای وەبەرهێنان لەناوچەكانی هەرێم لە كۆمپانیا بیانییەكان لەلایەن خۆیەوە بكاتەوە.
بۆ ئەمەش دەقەكانی دەستوور دووبارە ئامادەن؛ هەرێمیش هەر خاكی عێراقە و خێروبێرەكەشی بۆ هاووڵاتییانی خۆمانە، لە سەرتاسەری عێراق بەهاووڵاتییانی كوردستانیشەوە.
بێگومان بۆ ئەمەش هەر لەناوخۆشدا خەڵكانێک هەن بەنرخێكی هەرزان ماركێتینی سیاسی بۆ ئەم هەنگاوە بكەن، وەک ئەوەی لە چەند رۆژی رابردقو گوێم لە چالاكوانێكی سیاسی هەرێم بقو بە عەرەبییەكی بێتام لە تەلەفزیۆنێكی عێراقییەوە ئەیوت:" نەوتی كوردستان، یان راستتر بڵێین نەوتی عێراق"!
واتە بە هەموو زیهنیەتییەوە پێی وابوو ئەو نەوتەی لە كوردستانە هی عێراقە، دیارە دووبارە بۆ ئەمەش ئەمەش ملبادانی دەستووریی ئامادەیە.
لێرەدا ئیدی لە مەترسی نەبوونی هۆشیاری سیاسی تێدەگەیت كە كەسێكت هەیە لەناوخۆدا پێی باشترە بە نەوتی كوردستان بڵێ نەوتی عێراق و پێی وایە گوزارشتی نەوتی كوردستان تەواو نیە و دەبێ بڵێ نەوتی عێراق.
كەواتە ئەم بابەتانە ئەگەر چی لە دەستووریشدا باس كرابن، بەڵام لە زەمینە سیاسییەكەدا بە تەواوی دوور دەكەونەوە لە دەقە نوستووەكانی دەستوور و پەیوەست دەبنەوە بە هۆشیاری سیاسییەوە و دەبنە بەشێک لە ململانێی سیاسی نێوان دوو نەتەوە، لە چوارچێوەی یەک وڵاتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
کۆدەکانی پشت بڕیارەکەی ئەردۆغان لە داخستنی بۆریی نەوتی عێراق
24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
24 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
20 تەممووز
"دێوەزمەی" فیدراڵی لە سووریا
19 تەممووز
پەیامی درۆنهاوێژەکان و ئاسایشی وزەی کوردستان
19 تەممووز
پرسی کورد لە تورکیا... ڕێککەوتنێکی مێژوویی یان گۆڕانکارییەکی تاکتیکی؟
16 تەممووز
جامی عێراق كوردستانییە، بە بادینی بەرز دەكرێتەوە
15 تەممووز
جامی عێراق ئەمجارە كوردستانییە
14 تەممووز
هاوبەشیی نیشتمانی لە سووریا... پرسی کورد وەک نموونە
13 تەممووز
- بیروڕا
- 24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
- بیروڕا
- 20 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
- بیروڕا
- 20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
- بیروڕا
- 19 تەممووز
"دێوەزمەی" فیدراڵی لە سووریا