باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: دەبێت هێرشکارانی سەر وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەغدا بدرێنە دادگا
- عێراق
- 28 تەممووز

بارەگای بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکات، چەکدارە هێرشکارەکانی سەر فەرمانگەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵ دەستگیر بکرێن و ڕووبەڕووی یاسا ببنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە لە بەغدا و لەکاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ژمارەیەک چەکداری سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەوری باڵەخانەکە دەدەن، دواتریش هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ دەگاتە شوێنەکە و شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروستدەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ''ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین کە لەلایەن حیزبوڵلاوە کوژراون، ئەم ڕێکخراوە لەلایەن ئەمریکا بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دادەنرێت. ئێمە دڵتەنگ دەبین بە لەدەستدانی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، کە پۆلیسێکی فیدراڵی و هاووڵاتیەکی مەدەنی بێتاوان بوون، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکانیش دەخوازین.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داواشی لە حکومەتی عێراق کرد کە ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی تاوانباران و سەرکردەکانیان بەبێ هیچ کەمتەرخەمیەک و دواکەوتنێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و دەشڵێت، گرنگە یاسا سەروەر بێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لە کردەوەی تووندوتیژی زیاتر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت





