لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
- کوردستان
- 29 تەممووز
ئاڤا نیوز
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو ماوەی چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە، كەسوكارەكەی لەڕێگەی ئاڤاوە بەدوای سۆراغی ئەو كەسەوەن. کەسوکارەکەی دەڵێن، "هەركەس زانیاریی لەبارەی ئەو هاووڵاتییەوە هەیە با ئاگادارمان بكاتەوە".
چیرۆكی سەرەكی: كەنعان عەزیز، هاووڵاتیەكی تەمەن 64 ساڵی دانیشتووی هەولێرە، سەرقاڵی ئیشی كرێكارییە و ڕۆژانە بۆ دەسكەوتنی كار، دەچێتە سەر شەقامی 100 مەتریی نزیك گرتووخانەی ئەحداس (گرتووخانەی نەوجەوانان و ئافرەتانی هەولێر)، لەوێ لەسەر شەقامەکە دادەنیشێت تا كەسێك دێت و بۆ ئیش دەیبات، هەینی ڕابردوو (واتە ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە) وەك هەمیشە بۆ ئیش دەچێتە شەقامی سەد مەتری، لە کاتژمێر 11:30ـی خولەكی پێشنیوەڕۆوە دیار نەماوە.
چی ڕوویدا: كەنعان عەزیز تا شەوی ڕۆژی دواتر ناگەڕێتەوە ماڵەوە، كەسوكارەكەی دەكەونە سۆراغكردنی و دەستبەجێ پۆلیس و نەخۆشخانەكان و تەنانەت پزیشكیی دادیش ئاگادار دەكەنەوە، تا بە زیندوویی بێت یاخود بە مردوویی شتێك لەبارەی بە ساڵاچووە بزانن.
پۆلیس پاڵپشت بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە كامێرای ئەو شوێنە لێ دەدەنەوە كە دواجار ئەو هاووڵاتیەی دیار نەماوە، شۆفێرێكی تاكسی ڕادەگرێت، ئەویش هەڵیدەگرێت، بەپێی بەدواداچوونی كامێرای چاودێری، شۆفێری تاكسیەكە دەدۆزنەوە و شۆفێری تاكسیەكە لە وتەكانیدا دەڵێت، "لەو شوێنەی هەڵمگرتووە، سووڕاومەتەوە سایدی ئەوبەری شەقامەكە، لەوێ لە باخچەیەكی تەنیشت فاملی مۆڵ و بینای شارەوانیی سێی هەولێر دابەزیوە".
زانیاریی پەیامنێر: كەسوكارەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن و دەڵێن، هەر كە لە تاكسییەكە دادەبەزێت، دیار نامینێت و بە ئەمڕۆوە ماوەی چوار ڕۆژە چارەنووسی دیار نیە. داواش دەکەن، "هەركەس زانیاریی لەبارەی ئەو هاووڵاتییەوە هەیە با ئاگادارمان بكاتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






